شارپرێس:
له‌سنورى پارێزگاى دهۆك بڵاوبونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا زۆر خێرابوه‌و ته‌ندروستى ئه‌و پارێزگایه‌ش ده‌ڵێت:"گواستنه‌وه‌ى له‌كه‌سێكه‌وه بۆ كه‌سێكى دیكه خێراتر بوه"، به‌ڕێوه‌به‌رى ته‌ندروستیش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "ڕۆژانە 30% بۆ 40% ئەنجامی پشکنینەکان پۆزەتیڤن‌و ته‌نها ئەمڕۆش 471 حاڵەتی نوێ تۆمارکراوه".
د.نزار عیسمەت بەڕێوەبەری تەندروستیی پارێزگاى دهۆک ئاشكرایكرد، "تاوەکو ئەمڕۆ نزیکەی 600 پەرستارو دکتۆر فەرمانبەری تەندروستی توشی کۆرۆنا بون، ژمارەیەکی زۆریش لەشۆفێری ئەمبوڵانسەکان توشی کۆرۆنا بونە، ئەمە جیا لەفەرمانبەرانی کارگێڕیی کە بەرکەوتنی ڕاستەوخۆیان لەگەڵ هاوڵاتیان هەیەو بارگرانییەکی زۆری بۆ ئێمە دروستکردوە".
تائێستا لەسنووری پارێزگای دهۆک 231 هەزار 330 پشکنین کراون‌و ئەنجامی پشکنینه‌كانیش ده‌ریخستوه، 19 هەزارو 31 کەس پۆزەتیڤ بون‌و 393 توشبوش گیانیان لەدەستداوە، کە دەکاتە 2٪ی توشبوان.
به‌وته‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى ته‌ندروستى دهۆك، تەنها لەسنوری پارێزگای دهۆک ڕۆژانە 30-40٪ ئەنجامی پشکنینەکان پۆزەتیڤ ده‌رده‌چن، تەنانەت هەندێک رۆژ ڕێژەکەیان دەگاتە نزیکەی 50٪، "ئەمەش ده‌ریده‌خات بڵاوبونەوەی کۆرۆنا لەناو خەڵکدا زۆر بوەو گواستنەوەشی لەکەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە زۆر خێراتر بوە".