بریكاری وەزیری بازرگانی و پیشەسازی ده‌ستنیشانكرا

کوردستان

21/10/2020‌ 1015 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ عەلی عوسمان وەك بریكاری وەزیری بازرگانی و پیشەسازی بۆ حكومه‌تی هه‌رێم له‌ پشكی یه‌كێتی ده‌ستنیشانكرا.

وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشەسازی بڵاویكرده‌وه‌: رۆژی چوارشەممە كەمال موسلیم  وەزیری بازرگانی و پیشەسازی بە ئامادەبوونی (سەروەر كەمال) بریكاری وەزارەت بۆ كاروباری بازرگانی و راوێژكاران و بەرێوەبەرانی گشتی وەزارەت پێشوازیان لە بەرێز قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و شاندی یاوەری كرد كرد.

سەردانی جێگری سەرۆكی حكومەت بۆ وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بەبۆنەی دەستبەركاربوونی عەلی عوسمان وەك بریكاری وەزیری بازرگانی و پیشەسازی بۆ كاروباری پیشەسازی بوو.

لە مەراسیمێكدا هەریەكە لە جێگری سەرۆكی حكومەت و وەزیری بازرگانی و پیشەسازی پیرۆزبایی دەستبەكاربوونی بریكاری تازەی وەزیریان بۆ كاروباری بازرگانیان كرد و هیوایان خواست لە ئەرك و چالاكییەكانیدا بتوانێت وەك تیمێك سەرەڕای بوونی ئاستەنگەكانی دۆخی نالەباری كرۆنا و قەیرانی دارایی و ئابووری لە هەرێمی كوردستان خزمەتی هاوڵاتیان بكرێت.