شارپرێس:
یۆرگن كلۆبی ڕاهێنەری یانەی لیڤەرپول، پاش بردنەوەی یانەكەی لەخولی پاڵەوانێتی ئەوروپا بەئەنجامی گۆڵێكی بێوەڵام بەرامبەر ئەمستەردام، خۆشی خۆی دەردەبڕێت.
یارییەكە لەیاریگای ئەمستەردام، لەپایتەختی وڵاتی هۆڵەندا بەڕێوەچوو، یاریزانی یانی لیڤەرپول، نیكۆڵاس تاگلیافیگۆ توانیتی لەخولەكی 35 گۆڵێك تۆماربكاتو بەو گۆڵە سەركەوتن بۆ یانەكەی بەدەستبهێنێت.
لەلێدوانەكانیدا كە ڕۆژنامەی میرۆری بەریتانی گواستویەتییەوە، یۆرگن كلۆب دەڵێت:"دەمانتوانی ئاستێكی بەرزتر پێشكەشبكەین، بەڵام ئەوە گرنگ نییەو گرنگ ئەوەیە سەركەوتنمان بەدەستهێناو بەو سەركەوتنە دڵخۆشم".
ئامادەكردن: ڕەنج ڕەسوڵ