پاش شكستەكەی ڕیاڵ مەدرید مۆدریچ چی وت؟

وەرزش

22/10/2020‌ 554 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

شەوی ڕابردوو، لۆكا مۆدریچ گۆڵێكیجوانی بۆ یانەی ڕیاڵ مەدرید تۆماركرد، بەڵام ئەم گۆڵە نەیتوانی یارییەكە یەكسان بكاتەوەو یانەكە بەئەنجامی 2-3 بەرامبەر شاختاری ئۆكرانی شكستیهێنا.

لەڕكابەری كۆمەڵەكانی خولی پاڵەوانێتی ئەوروپا، یانەی شاختار توانیتی 3 گۆڵ بەسەر یانەی ڕیاڵ مەدرید تۆماربكات، ڕیاڵ مەدرید ئاستێكی خراپی لەیاریگای خۆیدا پێشكەشكرد.

لەوبارەیەوە لۆكا مۆدریچ وتی:"لەگەیمی یەكەمدا ئاستمان خراپبوو، لەگەیمی دوەمدا هەموو هەوڵێكماندا، بەڵام نەمانتوانی گۆڵی یەكسانبون تۆماربكەینەوە".

وتیشى:"كاتی پەشیمانی نییە، پێویستە بەشێوەیەكی زۆر باش ڕاهێنان بكەین‌و خۆمان ئامادەبكەین بۆ یارییەكانی داهاتوو، بەتایبەتی بۆ یاری داهاتوی كلاسیكۆ بەرامبەر بەرشەلۆنە".

ئامادەكردن: ڕەنج ڕەسوڵ