شارپرێس:
وه‌زاره‌تى دارایی به‌شێوه‌یه‌كى زاره‌كى یه‌كێتیی كه‌مئه‌ندامان ئاگادارده‌كاته‌وه لیستى موچه‌ى مانگى 10ى ساڵى 2019 بگۆڕن بۆ لیستى موچه‌ى ساڵى 2020، سكرتێرى یه‌كێتیه‌كه‌ش ده‌ڵێت:"به‌وپێیه‌بێت موچه‌ى ساڵێكمان فه‌وتاوه"، ده‌شڵێت:"هه‌رگیز ئه‌وه قبوڵناكه‌ین‌و له‌دادگاى ئیداریی، سكاڵا له‌سه‌ر حكومه‌ت‌و وه‌زاره‌تى دارایی تۆمارده‌كه‌ین ئه‌گه‌ر له‌ماوه‌ى 15 ڕۆژدا وه‌ڵامى داواكاریه‌كانمان نه‌ده‌نه‌وه".
سامان حسێن سكرتێرى یه‌كێتیی كه‌مئه‌ندامانى كوردستان له‌لێدوانێكى تایبه‌تدا بۆ شارپرێس ڕایگه‌یاند، "سه‌ربارى ئه‌و دۆخه ناخۆشه‌ى كه‌مئه‌ندامان، به‌ڵام حكومه‌ت فێڵ‌و دزى له‌كه‌مئه‌ندامان ده‌كات‌و به‌شێوه‌یه‌كى زاره‌كى ئاگاداركراوین لیستى موچه‌ى مانگى 10ى 2019 بگۆڕین بۆ مانگى 10ى 2020، ئه‌وه‌ش واده‌كات موچه‌ى ساڵێكى كه‌مئه‌ندامان بفه‌وتێت".
ئه‌وه‌شى ڕونكرده‌وه، "كه‌مئه‌ندامان له‌ماوه‌ى 62 ڕۆژدا 100 هه‌زاریان وه‌رده‌گرت، ئێستاش ماوه‌ى 120 ڕۆژه ته‌نها ئه‌و 100 هه‌زاره‌مان وه‌رگرتوه، ئه‌مه‌ش هیچ پێویستیه‌كى ئینسانێكى ئاسایی پڕناكاته‌وه نه‌ك كه‌مئه‌ندامان".
سكرتێرى یه‌كێتیی كه‌مئه‌ندامان ئاشكرایكرد، "15 ڕۆژمان داناوه بۆ حكومه‌ت‌و وه‌زاره‌تى دارایی بۆ ئه‌وه‌ى بزانین ئاخۆ موچه‌ى ئه‌و ساڵه‌مان چى به‌سه‌رهاتوه، ئه‌گه‌رنا له‌دادگاى ئیداریی سكاڵا له‌سه‌ر حكومه‌ت‌و وه‌زاره‌تى دارایی تۆمارده‌كه‌ین، بۆ هه‌ر مانگێكیش موچه‌ى كه‌مئه‌ندامان 8 بۆ 9 ملیۆن دۆلاره".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، په‌رله‌مانى كوردستان‌و نوسینگه‌ى قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌ت‌و وه‌زیرى كار‌و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى پشتیوانى داواكاریه‌كانیان كردون‌و په‌رله‌مانیش پرسیارى ئاراسته‌ى وه‌زیرى دارایی كردوه، "ئێمه‌ش چاوه‌ڕوانى ئه‌و وه‌ڵامه ده‌كه‌ین".
سكرتێرى یه‌كێتیی كه‌مئه‌ندامان هۆشداریی ئه‌وه‌شى به‌حكومه‌تدا كه ئه‌گه‌ربێت‌و وه‌ڵامى وه‌زیرى دارایی ئه‌وه‌بێت موچه‌ى ئه‌و ساڵه پاشه‌كه‌وت ده‌كرێت ئه‌وه به‌لایانه‌وه ئاساییه وه‌كو موچه‌خۆرانى دیكه‌ى حكومه‌ت، به‌ڵام وه‌كو وتى:"ئه‌گه‌ر وا نه‌بێت به‌هه‌زاران كه‌مئه‌ندام ده‌ڕژێنینه سه‌رشه‌قامه‌كان‌و له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران خێمه هه‌ڵده‌ده‌ین".
