له‌میانى پێشوازى له‌باڵیۆزى ڕوسیا سه‌رۆك كۆمار جه‌ختده‌كاته‌وه‌ له‌درێژه‌دان به‌جه‌نگى دژه‌ تیرۆر

عیراق

22/10/2020‌ 510 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

لەمیانی پێشوازیكردن لەباڵیۆزی ڕوسیا لەعێراق، سەرۆك كۆمار جەختدەكاتەوە لەپێویستی كەمكردنەوەی گرژییەكان لەناوچەكەو درێژەدان بەجەنگی دژ بەتیرۆر.

پێنجشەممە ٢٠٢٠/١٠/٢٢ د. بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار ئەمڕۆ لەكۆشكی سەلام لەبەغدا پێشوازیکرد ماكسیم ماكسیموف باڵیۆزی روسیا لەعێراق.

لەدیدارەکەدا گفتوگۆكرا دەربارەی چۆنێتی پتەوكردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەكان‌و فراوانكردنی هاریكاری‌و كاری هاوبەش كە خزمەت بەبەرژەوەندییە هاوبەشەکانی هەردوو وڵات بکات، ھەروەھا باس دواین پەرەسەندنە ناوچه‌یی‌و نێودەوڵەتییه‌کان کرا، ھاوکات جەختكرایەوە لەپابەندبون بەگفتوگۆو دیالۆگ بۆ پتەوكردنی ئاسایش‌و ئاشتی ناوچه‌که‌.