وەڵامی مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی بۆ پەرلەمانتاران لەبارەی پرساندنەكەیان بەمشێوەیەبوو

کوردستان

27/10/2020‌ 1708 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لەكۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی پەرلەمانی كوردستان حكومەت لەبری پرساندن بە نوسراوی وەڵامی پەرلەمان دەداتەوە و بەدەنگی 81 پەرلەمانتار پرساندنی حکومەتی کۆتایی پێهێنا.

 هەریەكە لەمەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی وئاوات شێخ جەناب لە کۆبونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستادا نامەكەیان لەلایەن هێمن هەورامی خوێندرایەوە. 
خوێندرایەوە.

سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە نوسراوەکەیدا بۆ پەرلەمانی کوردستان رایگەیاندبوو، "کۆرۆنا و دابەزینی نرخی نەوت، "هەرێمی کوردستانی توشی دۆخێکی سەختی دارایی کرد،  لەوەتەی کابینەی نۆیەم دەستبەکاربوە 12 موچە دابەشکراوە، تەنها دوو موچە دواکەوتوە، ئەوەش بەهۆی نەناردنی بەشە بودجەی کوردستان بوە لەلایەن بەغدا، ئەنجومەنی وەزیران بە ناچاری بڕیاری تەمویلی 79%ی موچەی داوە".

هەروەها باسیلەوەشكركدووە، "لەسەرەتای بڵاوبونەوەی کۆرۆنا و دروستبونی ئەم قەیرانە، هەموو هەوڵێکمان داوە بۆ دابینکردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، کە لە ماوەی دەستبەکاربونی کابینەی نۆیەمدا توانراوە 12 موچە دابەشبکرێت و لەم ماوەیەدا تەنیا دو موچە دواکەوتوە، ئەمەش بەهۆی نەناردنی بەشە بودجەی هەرێم بۆ مانگەکانی 5،6،7 لەلایەن حکومەتی فیدڕاڵییەوە".
 
هەر لەكۆبوونەوەكەدا قوباد تاڵەبانی لە نامەیەکدا بۆ پەرلەمانی کوردستان وتویەتی، "نوسراوتان سەبارەت بە پرساندن لەبارەی موچە، بەڕێز سەرۆکی پەرلەمان، ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان من لە دانیشتنی رۆژی 5-10-2020 ئامادەبوم، تەوەری دایشتنەکە تایبەت بو بە چەند تەوەرێکی گشتی، کە لەسەر داوای سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران رێکخرابو، لەو دانیشتنەدا راپۆرتی حکومەت خرایەڕو کە هەریەکە لە پرسەکانی، پڕۆسەی چاکسازی و بارودۆخی دارایی هەرێمی کوردستان و پرسی موچەی و پلانی روبەڕوبونەویە قەیرانی دارایی و تەوەری سێیەمیش دۆخی تەندروستی و پلانی روبەڕوبونەوەی پەتای کۆرۆنا و پرسی چوارەمیش تەوەری گفتوگۆ و دانوستان لەگەڵ حکومەتی عێراق لە خۆگرتبو".

جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران باسیلەوەشكردووە، "لە کۆبونەوەکەدا دوای خوێندنەوەی راپۆرتی حکومەت دەرگای پرسیار و گفتوگۆکردن کرایەوە لەگەڵ پەرلەمانتار بەوردی گفتوگۆمان کرد و وەڵامی پرسیاری تەواوی پەرلەمانتارانمان دایەوە، بۆیە ئێمە جەخت لەسەر ناوەڕۆکی تەوەری دوەمی راپۆرتەکە دەکەینەوە کە وەکو وەڵام بۆ بابەتی پرساندنەکە هەمانە".