نامەیەكی كاسیمیرۆ بۆ هاندەرانی ڕیاڵ مەدرید

وەرزش

19/11/2020‌ 505 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

پاش توشبونی بەڤایرۆسی كۆرۆناو دوركەوتنە بۆ ماوەی 10 ڕۆژ لەڕاهێنانەكانی یانەی ڕیاڵ مەدرید، كاسیمیرۆ گەڕایەوە یاریگای یانە پاشاییەكەو نامەیەكی ئاراستەی هاندەرانی یانەكە كرد.

كاسیمیرۆ بەبۆنەی گەڕانەوەی بۆ ڕاهێنانەكان ئاهەنگی گێڕاو لەنامەیەك، كە لەڕێگەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە بڵاویكردوەتەوە، داوای لەهاندەرانی یانەكە كردوە خۆیان بپارێزن.

ئەستێرە بەرازیلییەكە، لەنامەكەیدا نوسیویەتی:"من دڵخۆشم، سوپاس بۆ هەواڵپرسین‌و نامەكانتان، سوپاسی یەك بەیەكی هاندەران‌و یاریزانان‌و ئیدارەی یانەكە دەكەم‌و هیوادارم شایەنی متامنەی ئێوەبم".

هەروەها نوسیویەتی:"دەمەوێت بەباشترین شێوە بگەڕێمەوە بۆ نێو یاریگا، ئومێدەوارم پابەندی ڕێنماییە تەندروستییەكان بن، هەلا مەدرید".

ئامادەكردن: ڕەنج ڕەسوڵ