هالاند خەڵاتی باشترین یاریزانی لاوی بەدەستهێنا

وەرزش

21/11/2020‌ 286 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارثريَس:

ئیرلینگ هالاندی نەرویجیء هێرشبەری یانەی بروسیا دۆرتۆمۆند خەڵاتی باشترین یاریزانی لاوی بۆ ساڵی 2020 بەدەستهێنا (ئەو خەڵاتە دەدرێت بەو یاریزانانەی كە تەمەنبان خوار 21 ساڵە) یاریزانەكان لەلایەن ڕۆژنامەی تۆتۆ سپۆرتء چەند ڕۆژنامەیەكی تری وەكو ماركا هەڵدەبژێردرێن.

توانای هالاند لەوەرزی ڕابردووەوە دەركەوت، پاشان لەمانگی یەكی ئەمساڵ پەیوەندی بەڕیزەكانی بروسیا دۆرتۆمنەوە كردو ئاستێكی باشی لەو یانەیە پێشكەشكردوە، بۆیە لەئێستادا لەڕیزی باشترین هێرشبەرەكانی جیهان ئەژماردەكرێتء چەندین یانە دەیانەوێت بیگوازنەوە ڕیزی یانەكانیان.

چەندین یاریزانی لاوی تر هەن كە ڕكابەرییەكی بەهێز لەنێوانیاندایە، لەوانە ئەنسۆ فاتی هێرشبەری یانەی بەرشەلۆنە، بەڵام ڕۆژنامەكان ئیرلینگ هالاندی نەرویجیان هەڵبژارد بۆ ئەوەی ببێت بەیەكەم نەرویجی كە خەڵاتی (گۆڵدن بۆی) بەدەستبهێنێت.

ئامادەكردن: ڕەنج ڕەسوڵ