عومەر گوڵپی: کابینەی نۆیەم تەنها کارەباکەی جیاواز بوو ئەویش بەرگەی شەپۆلێکی سەرمای نەگرت

کوردستان

21/11/2020‌ 526 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەندامێکی فراكسیۆنی كۆمەڵ لەپەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت، کابینەی نۆیەم تەنها کارەباکەی لە کابینەکانی دیکە جیاواز بوو، بەڵام ئەویش بەرگەی یەک شەپۆلی سەرمای نەگرت.
عومەر گوڵپی، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک  نوسیویەتی، کابینەی نۆیەمی حکومەت تەنها جیاوازییەک کە لە کابینەکانی پێش خۆی جیادەکردەوە کارەباکەی بوو کە گوایە پێدانی کارەبایان زیاتر کردووە، ئەویش بەرگەی یەک شەپۆلی سەرمای نەگرت".

دەشڵێت:" حکومڕانی بە پینەو پەڕۆ ناکرێت، بۆ ئەوەی بەرگەی سەرمای زستان و گەرمای هاوین بگریت پێویستیت بە چاکسازی ڕیشەیی و پلان و بەرنامەی ڕوون و شەفافە".

قسەكانی ئەوپەرلەمانتارە لەكاتێكدایە، ماوەی چەند رۆژێكە لەگەڵ هاتنی وەرزی زستان و سەرماو سۆڵە كاتژمێرەكانی پێدانی كارەبای نیشتمانی كەمیكردووە و ئەوەش نیگەرانی هاوڵاتیانی لێكەوتووەتەوە كەپێیان وایە هەمان كێشەكانی ساڵانی رابردووە دووبارەبووەتەوە.