شارپرێس:
ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆیدا مەلا بەختیاری له ئه‌ندامێتی ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندی سڕكرد و سەرەنجڕاكێشانیشی بۆ قوباد تاڵەبانی‌و رێواز فایەق دەركرد.
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی شارپرێس له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیدا بڕیاردراوه بۆ ماوەی (3 مانگ) مەلا بەختیار له ئه‌ندامێتی له ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی یەكێتی سڕكبكرێت، به‌هۆی چه‌ند پرسێكی ناو كتێبی "لەبری بیرەوەری" كه ماوه‌ی رابردوو بڵاویكردبووه‌وه.
هه‌روه‌ها سەرەنجڕاكێشان بۆ هەریەكە لە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم و رێواز فایەق سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان دەركراوه.
ده‌ركردنی ئه‌و بڕیاره بۆ قوباد تاڵه‌بانی و رێواز فایه‌ق دوای ئه‌وه دێت كه له 17ی ئه‌م مانگه‌دا به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی هه‌رێمیان كرد، هه‌رچه‌نده یه‌كێتی داوای دواخستنی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی كرد.