سه‌باره‌ت به‌ کارەکانی کابینەی نۆیەم، ڕاپۆرتێک دەدرێتە تیمی وەزاری بزوتنەوه‌ی گۆڕان

کوردستان

21/11/2020‌ 735 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
رێکخەرى گشتى و خانەى راپەڕاندن و تیمى گۆڕان لە حکومەت لە مەکۆى سەرەکى بزوتنەوەکە کۆبوونەوە و هەڵسەنگاندنیان بۆ ئەداى حکومەت کرد و سەرنجه‌كان له‌باره‌ی كابینه‌ی نۆیه‌م بە راپۆرتێک درایە تیمى گۆڕان لە حکومەت.

شەماڵ عەبدولوەفا ئەندامى خانەى راپەڕاندنى بزوتنەوەى گۆڕان سەبارەت بە تەوەرەکانی کۆبونەوەکە رایگەیاند: لە کۆبونەوەکەدا هەڵسەنگاندن بۆ کارەکانی تیمی بزوتنەوەی گۆڕان لە حکومەت کراو بارى سەرنجى خەڵک و هەڵسوڕاوەکانمان و خۆشمان لە چوارچێوەى راپۆرتێکدا دەوەتە تیمى حکومەت.

سەبارەت بە پرسی چاکسازی شەماڵ عەبدولوەفا وتی: بەشێکى کۆبونەوەکە تایبەتبوە بە کاروبارەکانى حکومەت بەتایبەت بابەتى چاکسازى و پێکهێنانى ئەنجومەنى باڵاى چاکسازى و ئەو پلان و بەرنامانەى بەپێى رێککەوتنى پێکهێنانى کابینەى نۆ لەگەڵ پارتى دیموکراتى کوردستان لەسەریان رێککەوتون بۆئەوەى "کارا بکرێن بە ئامانجى جێبەجێکردنیان".

وتیشى: بڕیار لە داهاتودا کۆبونەوەیەکى فراوانتر بکەین کە هەمو تیمى حکومەت بە راویژکارەکان و بەڕێوەبەرە گشتییەکان بەشداربن، بەهەمان شێوە کۆبونەوەیەکى دیکەى تیمى حکومەتى خۆجێیش لەگەڵ بەڕێوەبەرى گشتى و قائیمقام و بەڕیوەبەرى ناحییەکان ئەنجام دەدەین.