شارپرێس:
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی گۆڤاری دویچە فیلەی ئەڵمانی، ئەو سیستەمە خۆراکییەی پەیڕەوی دەکەین کاریگەرییەکی گەورەی لەسەر تەندروستیمانو شکڵو شێوەو لەشڕێکیمان هەیە.
گۆڤارەکە بەپشتبەستن بەڕێنماییەکانی پسپۆڕانی بواری خۆراکیی ئاماژەی بەوەکردوە، لەپێناو بەدەستهێنانی جەستەو گەدەیەکی ڕێک بۆماوەیەکی دورودرێژو نەمانی سکئاوسان، دەبێت پابەندی سیستەمێکی خۆراکیی دیاریکراوبینو بیکەینە سیستەمی ژیانی خۆمان، نەوەک تەنها بۆ کاتێکی دیاریکراو پەیڕەوی لێبکەین، ئەویش بەلەبەرچاوگرتنی چەند تێبینییەک.
بۆ ئەوە ڕاپۆرتەکە چەند ڕێنماییەکی پێشکەشکردوە بەمجۆرەی خوارەوە:
1ـ بەیانیان بەچالاکیو جوڵە دەستپێبکە، با ژەمی بەیانیت شۆڤان بێت کە پسپۆڕانی خۆراکیی بەتەندروستترین بژاردەیان دەستنیشانکردوە، یان هەرنەبێ لەجیاتی نانی گەنم، با نانی شۆڤان بخورێت.
2ـ بۆ زیادکردنی تامو بۆنێکی بەسود لەیەککاتدا بۆ زەڵاتەی سەوزە، ڕۆنی زەیتی ئەڤۆکادۆو زەیتی کەتان پێشنیازدەکرێت.
3ـ هەفتانە سێجار خواردنی ئەو جۆرە ماسیانەی دەوڵەمەندن بەئۆمیگا٣، وەک سەلەمونو سەردین.
4ـ بڕێکی زۆر ئاو بخۆرەوە، چونکە ناهێڵێت شلەکان لەناو جەستەدا قەتیس ببن کە یەکێک لەهۆکارەکانی سکئاوسانە، هەروەک ڕێنمایی دەدرێت بەخواردنەوەی چای سەوز لەبەرئەوەی مادەی بەکاتکینزی تێدایە کە وەک دژە هەوکردن کاردەکات.
5ـ ڕۆژانە خواردنی بڕێکی باش لەسەوزەو میوە زۆر پێویسته.
6ـ وەرزشکردن
ئامادەکردن: ئاکۆ ئاڵی