شارپرێس:
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێم ئامارى 24 كاتژمێرى تایبه‌ت به‌كۆرۆنا له‌هه‌رێمى كوردستان ئاشكراكرد، به‌گوێره‌ى ئاماره‌كه‌ش پێنج هه‌زارو 125 پشكنین كراوه‌و له‌و ژماره‌یه 379 توشبوى نوێ له‌هه‌رێم تۆماركراوه.
هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ش ڕونكراوه‌ته‌وه، هه‌ر له24 كاتژمێرى ڕابردودا 17 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و به‌گشتیش له‌سه‌ره‌تاى تۆماركردنى یه‌كه‌م حاڵه‌ته‌وه تائێستا سێ هه‌زارو 78 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.
له‌به‌شێكى دیكه‌ى ئاماره‌كه‌دا، كۆى توشبوانى كۆرۆنا له‌هه‌رێم گه‌یشتۆته 95 هه‌زارو 235 كه‌س‌و ژماره‌ى ئه‌وكه‌سانه‌ش له 24 كاتژمێردا چاكبونه‌ته‌وه 392 كه‌سه‌و به‌كۆى گشتیش 59 هه‌زارو 32 كه‌س كۆرۆنایان تێپه‌ڕاندوه.