كازمى په‌یامێك بڵاوده‌كاته‌وه‌و به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسى زیقاریش له‌پۆسته‌كه‌ى دورده‌خاته‌وه‌

عیراق

28/11/2020‌ 1663 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

دواى گرژیه‌كانى دوێنێ هه‌ینى له‌پارێزگاى زیقارو كوژران‌و برینداربونى ژماره‌یه‌ك هاوڵاتى، مسته‌فا كازمى به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسى ئه‌و پارێزگایه‌ له‌كاره‌كه‌ى دورده‌خاته‌وه‌و له‌تویتێكیشدا په‌یامێكى ئاراسته‌ى سه‌رجه‌م عێراقیه‌كان كردوه‌و نوسیویه‌تى:"حکومەت پابەندە لەوادەی دیاریکراوی خۆیدا هەڵبژاردن بەڕێوەببات، سندوقەکانیش یەکلاییکردنەوەی هەڵوێستەکان ده‌بن، جێگرەوەی سندوقەکانی دەنگدانیش پشێوییە کە ئایین، پرەنسیپ، لۆژیک‌و نیشتیمان قبوڵی ناکات".

دوێنێ هه‌ینى گرژی لەنێوان لایەنگرانی ڕەوتی سەدرو خۆپیشاندەرانی دژ به‌حکومەت ڕویداو به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ چوار کەس کوژران‌و دەیانی دیکە برینداربون.

سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵ ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه‌، گرژییەکە کاتێک دروستبوو کە هەزاران کەس لەلایەنگرانی موقتەدا سەدر ڕژانەسەر شەقامەکانی بەغداو شاری ناسریەی ناوەندی پارێزگای زیقار، سه‌ره‌تا لایەنگرانی نزیک لەسەدر هێرشیانکردۆته‌سه‌ر چادرەکانی خۆپیشاندەران لەگۆڕەپانی حەبوبی ناسریەو گرژی دروستبوە كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ چوار كوژراوو 51 بریندار بونیان هه‌یه‌.

دواى ڕوداوه‌كه‌ش مستەفا کازمی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان‌و سەرۆک وەزیرانی عێراق ده‌ستبه‌جێ فەرماندەی پۆلیسی پارێزگای زیقاری له‌پۆسته‌كه‌ى دورخستەوەو قەدەغەی هاتوچۆشى راگەیاند.

هه‌روه‌ك له‌تویتێكدا مستەفا کازمی په‌یامێكى ئاراسته‌ى عێراقیه‌كان كردوه‌و نوسیویه‌تى:"حکومەت پابەندە لەوادەی دیاریکراوی خۆیدا هەڵبژاردن بەڕێوەببات، سندوقەکانی دەنگدانیش یەکلاییکردنەوەی هەڵوێستەکانن، جێگرەوەی سندوقەکانی دەنگدانیش، پشێوییە کە ئایین‌و پرەنسیپ‌و لۆژیک‌و نیشتیمانیش قبوڵیناکات".