شارپرێس:
دواى كوژرانى "باوكى ئه‌تۆمى ئێران" سەرۆکی ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی ئه‌و وڵاته هه‌ڕه‌شه ده‌كات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "بەقورسی تۆڵەی دەکەینەوە"، له‌به‌رامبه‌ریشدا دۆناڵد تره‌مپ ئێران ئاگادارده‌كه‌اته‌وه، "لەبەرامبەر کوژرانی هەر سەربازێکمان له‌لایه‌ن ئێوه‌وه، وەڵامێکی وێرانکەرمان ده‌بێت بۆتان".
دوێنێ هه‌ینى، وەزارەتی بەرگریی ئێران كوژرانى موحسین فەخریزادە مه‌هابادى سەرۆکی دامەزراوەی توێژینەوەو تەکنەلۆژیای وەزارەتەکەیانى لەهێرشێکی چەکداریدا ڕاگه‌یاندو سەرۆک ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی ئێرانیش وێڕای تۆمەتبارکردنی وڵاتانی ئه‌وروپاو ئیسرائیل بەکوشتنی ئەو زانا ئەتۆمییە، ڕایگه‌یاند، "بەقورسی تۆڵەی دەکەینەوە".
ئه‌مڕۆش ڕۆژنامەی واشنتن پۆستی ئەمریکی هه‌ره‌ِه‌شه‌یه‌كى توندى دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مریكاى بڵاوكرده‌وه بۆ ئێران كه وتویه‌تى:"ئامادەین لەبەرامبەر کوژرانی هەر سەربازێکمان ئەمریکا لەلایەن ئێرانەوە، وەڵامێکی وێرانکەریان بده‌ینه‌وه".
به‌گوێره‌ى واشنتن پۆست، تره‌مپ ڕاوێژکارەکانی خۆى له‌كۆشكى سپى كۆكردۆته‌وه‌و پێیڕاگه‌یاندون، "کوشتنی هەر سەربازێکمان لەلایەن تارانه‌وه هێڵی سورەو لەتۆڵەیدا وەڵامێکی ڕاستەوخۆی وێرانکەرمان دەبێت".