شارپرێس:
پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی لەپەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، سەرۆکایەتی پەرلەمان هۆکاری ئەوەیە پەرلەمان بخرێتە پەراوێزەوە
عومەر گوڵپی، لەچاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ شارپرێس رایگەیاند، دەبێت هاوڵاتیان کارێک بکەن بۆ گۆڕانکاریی جدی لە هەرێم، ئاماژەی بەوەشكرد، "لە 10%ى هاوڵاتیان بێنەسەر شەقام ئەم دەسەڵاتە دەگۆڕێت".
جەختی لەوەشكردەوە، "ئەگەر چەند پەرلەمانتارێکی تر پشتیوانییان بکردینایە دەمانتوانی متمانە لەحکومەت وەربگرینەوە، هیچ کەسێکی عاقڵ بڕوا بەڕاپۆرتەکەی سەرۆکی حکومەت ناکات دەربارەی داهات".
ئهوهشى وت:"بەردەوامدەبين لەفشارەكانمان بۆسەر حكومەت بەهەر رێگایەكی یاسایی بێت لەپرساندنی حكومەت یان شێوازێكی دیكە دەگرينەبەر".
هەروەها دەشڵێت:"هاوڵاتیەک کە دەنگی بۆ پارتیدابوو، تەلەفۆنی بۆ کردم وتی خەمێک لەژیانمان بخۆن".
دەقی چاوپێكەوتنەكە