شارپرێس:
سکرتێری ئەنجوومەنی ئاسایشی باڵای ئێران رایگهیاند، دامودەزگا هەواڵگرییەکان دەیانزانی کە موحسین فەخریزادە زانای ئهتۆمی دەکەوێتە بەر پەلاماری تیرۆریستیەوە و
عەلی شەمخانی سکرتێری ئەنجوومەنی ئاسایشی باڵای ئێران سهبارهت به كوژرانی موحسین فهخریزاده رایگهیاند: "ئۆپەراسیۆنەکە زۆر ئاڵۆز بووە و بە بەکارهێنانی ئامێری چەکی ئەلیکترۆنی ئەنجامدراوە، دامودەزگا هەواڵگرییەکان دەیانزانی کە فەخریزادە دەکەوێتە بەر پەلاماری تیرۆریستیەوە و لە کام شوێنیش بڕیارە هێرش بکرێت".
باسی لهوهشكرد: "خزمەتەکانی موحسێن فەخریزادە کە زانایەکی ئهتۆمی بو، باسناكرێت، 20 ساڵە کە دوژمن بەدوای تیرۆریەوە بوو، بەڵام سەرنەکەوت و ئەم جارەش سیستەمی هەواڵگری ئێران بە وردی ئەگەری ڕووداوێک دژی ناوبراو و تەنانەت شوێنی ڕووداوەکەشی پێش بینی کردبوو".
ڕۆژی هەینی رابردوو موحسن فەخریزادە، زانای ئەتۆمی ئێران له تارانی پایتهخت دهستدرێژی گوللهی لێكراو بهسهختی برینداركرا، پاشان لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا. سەرۆکی ئێرانیش تاوانهكه دهخاته ئهستۆی ئیسرائیل و ئەمریکا.
سکرتێری ئەنجوومەنی ئاسایشی باڵای ئێران وتیشی: "سیستەمی هەواڵگری ئێران دەیزانی پێش بینی کردبوو کە لە کوێ هێرشی دەکرێتە سەری، ڕێک لە ئەو شوێنەش هێرشی کرایە سەری، بەڵام ئەم جارە دوژمن لە شێوەیەکی نوێ، بهلێزانی کەڵکی وەرگرت کە بەداخەوە توانیان و سەرکەوتن دوای 20 ساڵ له ههوڵدا بۆ شەهیدكردنی".