شارپرێس:
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ پاسدارانى ئێران له‌سنورى زه‌ڵێ، ته‌قه له‌كۆڵبه‌رێكى كورد ده‌كه‌ن‌و به‌سه‌ختى بریندارى ده‌كه‌ن، سه‌رچاوه‌یه‌كیش ئاشكرایده‌كات، بۆ چاره‌سه‌ر كۆڵبه‌ره‌كه گه‌یه‌ندراوه‌ته قه‌ڵادزێ‌و ئێستا له‌ژێر چاودێرى وردى پزیشكدایه.
سەرچاوەیەکی تایبەت بۆ شارپرێس ئاشكرایكرد، ئێوارەی ئەمڕۆ لەسەر سنوری نێوان هه‌رێم‌و ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستان (زه‌ڵێ) پاسدارانى ئێران ته‌قه‌یان له‌كۆڵبه‌رێكى كورد كردوه‌و به‌سه‌ختى برینداریان كردوه.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شى ڕونكرده‌وه، ئه‌و کۆڵبەره كورده‌و دانیشتوی گوندی (نەڵاس)ه له‌ڕۆژهەڵاتى كوردستان.
ئه‌وه‌شى ئاشكراكرد، له‌ئێستادا ئەو کۆڵبەرە بۆ چارەسەر گوزراوه‌ته‌وه بۆ نەخۆشخانەی فێرکاری قەڵادزێ‌و لەژێرچارەسەری پزیشکیدایە.
ش.هـ