شارپرێس:
سەرۆکی هەواڵگری نیشتیمانی ئەمریکا ئاشكرایكرد لە دوای جەنگی جیهانی دووەمەوە گەورەترین هەڕەشەیە بۆ سەر دیموکراسیەت و ئازادی لە جیهاندا.
جۆن ڕاتکلیف سەرۆکی هەواڵگری نیشتیمانی ئەمریکا لەمیان وتارێکدا کە ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جێرناڵ بڵاویکردۆتەوە، چین تۆمەتبار دەکات بە تۆمەتی دزینی نهێنی کار و تەکنەلۆجیای بەرگری ئەمریکا.
سەرۆکی هەواڵگری نیشتیمانی ئەمریکا نوسیویەتی: "لەمڕۆدا کۆماری گەلی چین گەورەترین هەڕەشەیە بۆ سەر ئەمریکا و لە دوای جەنگی جیهانی دووەمەوە گەورەترین هەڕەشەیە بۆ سەر دیموکراسیەت و ئازادی لە جیهاندا."
ئهوهشی خستهڕوو: "زانیارییەکانمان دەریدەخەن پەکین بە ڕێکخراوی ئەم جۆرە ئەرکانە جێبەجێ دەکات بۆ کارکردنە سەر ئەمریکا، سەرکردایەتی چین هەوڵ دەدات مافەکانی تاک لەژێر ئیرادەی حیزبی شیوعیدا بێت".