شارپرێس:
میدیاكانى نزیك له‌پارتى كرێكارانى كوردستانن چه‌ند زانیاریه‌كیان له‌باره‌ى هێزێكى سه‌ر به‌وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه بڵاوكردۆته‌وه كه پێشتر ئه‌و هێزه سه‌ر به‌ئۆپۆزسیۆنى سوریا بوه‌و ئێستا مانگانه حكومه‌تى هه‌رێم نزیکەی ١٥ملیار دینار خه‌جیان بۆ دابینده‌كات جگه‌له‌وه‌ى موچه‌ى هه‌ركه‌سێكیان لەنێوان ٥٠٠ دۆلار تا دوو هەزار دۆلاردایە، وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ش ڕه‌تیده‌كاته‌وه ئه‌و هێزه سه‌ر به‌ئه‌وان بێت، لیژنه‌ى پێشمه‌رگه‌ش له‌په‌رله‌مانى كوردستان ڕونكردنه‌وه ده‌دات.
ئاژانسى ڕۆژنیوز ڕ‌اپۆرتێكى له‌باره‌ى هێزى (ڕۆژ) بڵاوكردۆته‌وه‌و باسى له‌وه‌كردوه، ئه‌و هێزه ساڵی ٢٠١١ لەگەڵ دەستپێکردنی شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستان لەلایەن ئه‌نجومه‌نى نیشتیمانى كوردى سوریا‌و پارتى دیمو‌كراتى كوردستانه‌وه دروستکراوه كه سه‌ره‌تا لەڕیزەکانی قاعیدەو ئیخوان موسلیمیندا بون كه بەخۆیان وتوه ئۆپۆزسیۆنی سوریا.
ئاشكراشیكردوه، ئەندامەکانى ئه‌و هێزه لەکه‌مپەکانی بنەسڵاوە، خنس‌و بەعشیقە لەلایەن سوپای تورکیا‌و دەزگای میتەوە، پەروەردەکراون، دواتریش به‌بڕیارى مه‌سعود بارزانى له‌ڕۆژى ۱۲‌ی نیسانی ساڵی ۲۰۱۲ لەسەر میلاکی هێزەکانی زێرەڤانی وەکو هێزی پێشمەرگەی ڕۆژ ناسێنران، سه‌ره‌تا ناوی (پێشمەرگەکانی ڕۆژئاوا)و دواتریش ناوی (پێشمەگەی ڕۆژ)یان لێ‌نرا.
سه‌باره‌ت به‌ژماره‌ى ئه‌و هێزه‌ش ڕاپۆرته‌كه باسى له‌وه‌كردوه، "چەکدارانی ڕۆژ لەئاوارەو پەنابەرانی ڕۆژئاوای کوردستان پێکهاتون کە ژمارەیان نزیکەی هه‌شت هەزار چەکداره، به‌ڵام بەمدواییانە هاوڵاتیی هەرێم‌و باكوری کوردستانیش خراونه‌ته ڕیزەکانیانەوە".
له‌باره‌ى خەرجیی هێزی ڕۆژ ئاشكراكراوه، "خەرجیی مانگێکیان نزیکەی ١٥ملیار دینارەو حکومەتی هەرێم دابینیدەکات، هه‌روه‌ها موچەی هەریه‌كێكیشیان لەنێوان ٥٠٠ دۆلار تا دوو هەزار دۆلاردایە".
ئه‌گه‌رچى فەرماندەی گشتیی ئەو هێزەش ڕایگەیاندوە موچەیان لەسەر زێرەڤانی‌و وەزارەتی پێشمەرگەیە، بەڵام وەزارەتی پێشمەرگە، ڕەتیدەکاتەوە ئەو هێزە سەر بەئەوان بێت‌و موچەیان بۆ دابینبکەن، له‌و ڕوه‌شه‌وه میران بەکر سکرتێری ڕۆژنامەوانیی وەزیری پێشمەرگە وتویه‌تى:"هێزی ڕۆژ هیچ پەیوەندییەکیان بەوەزارەتی پێشمەرگەوە نییە".
له‌سه‌ر ئه‌و پرسه ئەبوبەکر هەڵەدنی لیژنەی پێشمەرگە لەپەرلەمانی کوردستان وتویه‌تى:"تائێستا وەزارەت وەڵامی نەداوینەتەوە دەربارەی پێکهاتەو خەرجییەکانی هێزی ڕۆژ، چونكه ئه‌و هێزه بەدەره لەیاساو دامەزراوەکانی حکومەت‌و لەلایەن حزبێکەوە هاوکاریدەکرێن‌و پڕچەک دەکرێن".