شارپرێس:
بەشێک لەوانەی ڕۆژانە جگەرەیەک دەکێشن پێیانوایە ئەوان جگەرەکێشێکی ئاسایینو ناکرێت وەک ئاڵودەبوی جگەرەو نیکۆتین هەژماربکرێن، بەڵام لێکۆڵینەوەیەکی نوێی ئەمریکی ئەوە بەتەواوەتیی رەتدەکاتەوەو جەختدەکاتەوە، ئەوانەی ڕۆژانە یەک جگەرەش دەکێشن دەکرێت ئاڵوودەی نیکۆتین بووبنو پێویستیان بەچارەسەر هەبێت.
لێکۆڵینەوەکەی زانا ئهمریكییەکان لەسەر ٦٧٠٠ جگەرەکێش کراوە، دەرکەوتووە سێیەکی ئەوانەی رۆژانە ١ بۆ ٤ جگەرە دەکێشن، بەکرداری ئاڵوودەبوو بوون.
لەگەڵ ئەوەشدا، تیمی توێژینەوەکە تێبینیکردووە، ڕادەی توندی ئاڵوودەبوونەکە پەیوەندی هەیە بەژمارەی ئەو جگەرانەی کەسەکان رۆژانە دەیکێشن.
جۆناسان فۆڵدز، سەرپەرشتیاری لێکۆڵینەوەکە لەزانکۆی پەنسلڤانیا دەڵێت:"لەرابردوودا پزیشکان تەنها ئەوکەسانەیان بەئاڵوودەبوو هەژماردەکرد، کە رۆژانە نزیکەی ١٠ جگەرەیان دەکێشا، بەڵام لێکۆڵینەوەکەی ئەوان ئەوەی دەرخستووە کە ژمارەیەکی زۆر لەو جگەرەکێشانەی رۆژانەش جگەرەناکێشن، دەکرێت بەجگەرە ئاڵوودەببن".
لەبەرئەوە پسپۆڕان دەڵێن:"کاتێک پزیشک پرسیاری ژمارەی ئەو جگەرانەت لێدەکات کە رۆژانە دەیکێشی، دەبێت زۆر ڕاشکاوبیت، لەبەرئەوەی وەڵامی راست رادەی ئاڵوودەبوونەکەت دەردەخاتو چارەسەرەکەشت ئاسانتر دەکات".
ئامادەکردن: ئاکۆ ئاڵی