شارپرێس:
ساڵێك به‌سه‌ر كوشتنی قاسم سوله‌یمانی و ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس تێپه‌ڕی، كه تیایدا تۆڕێكی هه‌واڵگریی عێراقی و سوریی هاوكاربوون بۆ كوشتن‌یان.
ئاژانسی ڕۆیته‌رز له‌ڕاپۆرتێكی تێروته‌سه‌لدا ورده‌كاریی شه‌وی كوشتنی قاسم سوله‌یمانی ئه‌و لایه‌نانه ئاشكرا ده‌كات كه هاوكاربوون بۆ ئه‌و پڕۆسه‌یه و ده‌ڵێت"سوله‌یمانی له‌دیمه‌شق به‌بێ تێپه‌ڕین به كۆنتڕۆڵی فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌و وڵاته و به فڕۆكه‌ی ئێرباس-A320 كه‌شتی عێراقی كردووه، به‌هۆی مه‌ترسیه ئه‌منییه‌كانه‌وه قاسم سوله‌یمانی ڕه‌تیكردوه‌ته‌وه به فڕۆكه‌ی تایبه‌ت گه‌شته‌كه‌ی بۆ عێراق ئه‌نجامبدات، به‌ڵكو مه‌به‌ستی بووه به فڕۆكه‌ی ئاسایی گه‌شته‌كه‌ی بكات".
به‌وته‌ی به‌رپرسانی ئه‌منی عێراق فڕۆكه‌كه كاتژمێر 12:30 خوله‌كی به‌یانی گه‌یشتووه‌ته فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا، له‌وێش به‌بێ تێپه‌ڕبوون به كۆنتڕۆڵی فڕۆكه‌خانه تێپه‌ڕبووه و له‌ده‌ره‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه شاندێكی حه‌شدی شه‌عبی به‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس پێشوازیی كردووه، پاش چونه نێو ئۆتۆمبێله‌كانیان موشه‌كه‌كانی ئه‌مریكا یه‌كه‌مجار ئۆتۆمبێله‌كه‌ی قاسم سوله‌یمانی و ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیسی كردوه‌ته ئامانج، پاشان ئۆتۆمبێلی دووه‌م كه پاسه‌وانه‌كانی تێدا بووه، كراوه‌ته ئامانج".
ڕۆیته‌رز زانیاریی نهێنیتر له‌باره‌ی كوشتنی سوله‌یمانیه‌وه ئاشكراده‌كات و ده‌ڵێت "هه‌ر دوای كوشتنی سوله‌یمانی به چه‌ند خوله‌كێكی كه‌م به‌رپرسانی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق ده‌رگای فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدایان داخستووه و ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه كردووه له‌گه‌ڵ ده‌یان كارمه‌ندی ئه‌منیی فڕۆكه‌خانه‌كه، به‌وانه‌ش كه كاری هه‌واڵگرییان كردووه".
فالح فه‌یاز، ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق خۆی سه‌رپه‌رشتی لێكۆڵینه‌وه‌كانی كردووه و گومانی به‌هێز هه‌یه كه تۆڕێكی هه‌واڵگریی عێراقی-سوریی هاوكاری ئه‌مریكییه‌كانیان كردووه به‌دیاریكراویش چوار كه‌سن كه هاوكاربوون بۆ دیاریكردنی شوێنه‌كه‌ی قاسم سوله‌یمانی به وردی، پاشان موشه‌كه‌كانی ئه‌مریكا سوله‌یمانییان كردوه‌ته ئامانج.
یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی له‌نێو فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا كارده‌كات و لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا كراوه ده‌ڵێت "بۆ ماوه‌ی 24 كاتژمێر لێكۆڵینه‌وه‌م له‌گه‌ڵدا كرا، ئه‌وان مۆبایله‌كه‌ی منیان برد و یه‌ك ملیۆن پرسیاریان لێكردم له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئاخۆ پێش نیشتنه‌وه‌ی فڕۆكه‌كه‌ی سوله‌یمانی چ داواكارییه‌كم ئاڕاسته‌كراوه".
به‌رپرسانی لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه له كوشتنی قاسم سوله‌یمانی گه‌یشتونه‌ته ئه‌و ڕاستیه‌ی، گه‌شته‌كه‌ی فه‌رمانده‌كه‌ی فه‌یله‌قی قودس له دیمه‌شقه‌وه بۆ به‌غدا بۆ ئه‌مریكییه‌كان دزه‌ی پێكراوه، كاری ئه‌و شانه هه‌واڵگرییه‌ی نێو فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غداش ئه‌وه‌بووه كاتی گه‌یشتنی سوله‌یمانی و ورده‌كاریی كاروانی ئۆتۆمبێله‌كانی بده‌نه ئه‌مریكییه‌كان.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا ڕه‌تیده‌كاته‌وه كه سه‌رچاوه‌ی ئه‌و زانیارییه ئاشكرابكات كه بوه‌ته هۆی كوشتنی سوله‌یمانی و شوێنه‌كه‌ی ناوبراوی به‌دیاریكراوی ئاشكراكردووه، به‌رپرسێكی وه‌زاره‌ته‌كه‌ش ده‌ڵێت "به‌ر له‌چه‌ند ڕۆژێك له‌كوشتنی سوله‌یمانی، چاودێری جموجوڵه‌كانیمان كردووه".
ئه‌و كه‌سه كێ بوو بۆیه‌كه‌مجار هه‌وڵی كوشتنی قاسم سوله‌یمانی دا؟
سه‌رئه‌نجام دوای چه‌ندین هه‌وڵ بۆ كوشتنی، له‌ڕێگه‌ی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی ئه‌مریكییه‌وه قاسم سوله‌یمانی كوژرا، به‌ڵام به‌ر له‌و واده‌یه و له‌كاتی شه‌ڕی عێراق-ئێران، بۆیه‌كه‌مجار هه‌وڵی كوشتنی سوله‌یمانی درا.
له‌گه‌رمه‌ی شه‌ڕی عێراق-ئێران قاسم سوله‌یمانی سه‌رپه‌رشتی ئۆپه‌راسیۆنی "ڕێگه‌ی قودس"ی كرد كه به‌هۆیه‌وه ئێران له كێڵگه نه‌وتییه‌كانی عێراق نزیكبوه‌وه، له‌و هێرشه‌دا قاسم سوله‌یمانی بریندار ده‌كرێت.
پزیشكه تایبه‌ته‌كه‌ی قاسم سوله‌یمانی له‌كاتی تیماركردنیدا هه‌وڵی كوشتنی قاسم سوله‌یمانی دا، به‌ڵام هه‌رزوو به پلانه‌كه ده‌زانرێت، تا ئێستاش دیارنییه چاره‌نوسی ئه‌و پزیشكه دوای ئاشكرابوونی پلانه‌كه‌ی چی بووه.
به‌وته‌ی به‌رپرسانی ئه‌مریكا، یه‌كێك له‌و هه‌وڵانه‌ی بۆ كوشتنی سوله‌یمانی دراون، ساڵی 2007 بوو كاتێك فه‌رمانده‌كه‌ی فه‌یله‌قی قودس له‌ڕێگه‌ی هه‌ولێر بووه، به‌ڵام ئه‌مریكا له دواین ساتدا له كوشتنی سوله‌یمانی پاشگه‌زبوه‌ته‌وه.
قاسم سوله‌یمانی و ناردنی چه‌ك بۆ هه‌ولێر
محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌باسی له‌هاوكارییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌كاتی شه‌ڕی داعش بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت "له‌كاتی هێرشی داعش بۆسه‌ر هه‌رێمی كوردستان كه‌س به‌هانای ئه‌وانه‌وه نه‌چوو، بارزانی به منی گوت كه په‌یوه‌ندیمان به توركیا و ئه‌مریكاوه كردوه و ئه‌وان بۆ یارمه‌تیدانمان نه‌هاتوون، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیمان به قاسم سوله‌یمانیه‌وه كردوه، له‌ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێكدا به‌هانامانه‌وه هاتووه".
به‌وته‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، بارزانی وتویه‌تی كاتێك قاسم سوله‌یمانی بۆ هاوكاریكردنیان گه‌یشتوه‌ته هه‌رێمی كوردستان، دوو فڕۆكه‌ی پڕ له‌چه‌كی بۆ شه‌ڕی داعش گه‌یاندووه‌ته هه‌رێم.
زه‌ریف ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، هاوكارییه‌كانیان ته‌نیا بۆ شیعه‌كان نه‌بووه، به‌ڵكو بۆ كورد و سوننه بووه و ده‌شپرسێت "ئایا بارزانی شیعه‌یه؟".
وه‌سیه‌ته‌كه‌ی سوله‌یمانی
قاسم سوله‌یمانی له‌وه‌سێتێكدا كه به‌ر له‌كوژرانی كردویه‌تی نوسیویه‌تی "هاوسه‌ره‌كه‌م شوێنی قه‌بره‌كه‌می ده‌ستنیشانكردووه، مه‌حمود (كوڕی قاسم سوله‌یمانی) ده‌زانێت، گۆڕه‌كه‌م با ساده‌بێت وه‌ك گۆڕی هاوڕێ شه‌هیده‌كانم، با له‌سه‌ری بنوسرێت سه‌رباز قاسم سوله‌یمانی، به‌بێ هیچ كڵێشه‌یه‌كی تر".