شارپرێس:
هه‌رچه‌نده به‌رپرسانی باڵای حكومه‌تی
هه‌رێمی كوردستان جهختدهكهنهوه له‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌غدا له‌باره‌ی پڕۆژه‌یاسای
بودجه‌ی ساڵی 2021ـی عێراق ڕێككه‌وتوون، به‌ڵام دۆخه‌كه له‌په‌رله‌مانی عێراق له‌وه
ئاڵۆزتره كه پێشبینیده‌كرێت و پێچەوانەی لێدوانەکان دەبینرێت.
به‌گوێره‌ی
پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی ساڵی داهاتووی عێراق كه ئێستا له‌په‌رله‌مانه و چاوه‌ڕێی
ڕۆشنایی ده‌نگدانه له‌سه‌ری، پشكی هه‌رێمی كوردستان تیایدا زیاتر له 11 ترلیۆن
دیناره، به‌ڵام ئه‌و بڕه پاره‌یه بوه‌ته سه‌رچاوه‌ی ناڕه‌زایه‌تی په‌رله‌مانتارانی
عه‌ره‌ب و پێیانوایه "زیاده‌ڕۆیی" له‌دانانی پشكی هه‌رێمی كوردستان
كراوه و ده‌ڵێن "ئه‌و پشكه هاوتا نییه له‌گه‌ڵ ژماره‌ی دانیشتوانی هه‌رێم".
به‌رپرسانی
هه‌رێم له‌سه‌روو هه‌موویانه‌وه سه‌رۆكی حكومه‌تی و جێگره‌كه‌ی باشتر له‌و ڕاستیه
تێده‌گه‌ن خولی ئه‌مجاره‌ی په‌رله‌مانی عێراق، ئاسان ملنادات بۆ تێپه‌ڕاندنی پشكی
كورد له‌ڕووی داراییه‌وه، له‌چه‌ندین لێدوانیشدا داوایانكردووه موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران
نه‌به‌سترێته‌وه به ململانێی سیاسییه‌وه.
په‌رله‌مانتاره
عه‌ره‌به‌كان پشكی هه‌رێم ڕه‌تده‌كه‌نه‌وه.
سامر زیبان، ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی فه‌تح
له‌په‌رله‌مانی عێراق یه‌كێكه له‌ده‌نگه ناڕازییه‌كان دژی پشكی هه‌رێم و ده‌ڵێت
"له‌بودجه‌دا ئاسانكارییه‌كی گه‌وره بۆ هه‌رێمی كوردستان كراوه و به‌هیچ
شێوه‌یه‌ك ڕێگه‌ی تێپه‌ڕاندنی پڕۆژه‌یاساكه به‌وشێوه‌یه ناده‌ین".
ئه‌و
پێیوایه دۆخه‌كه ناجێگیره و نه‌بونی دیدێكی ڕوونی حكومه‌ت بۆ چاره‌سه‌ركردنی
كێشه سیاسیی و ئابوورییه‌كان، هێنده‌ی دیكه بارگرانی بۆ عێراق دروستكردووه.
زیبان
نایشارێته‌وه په‌رله‌مانتاران ده‌یانه‌وێت هه‌ندێك بڕگه‌ی نێو پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی
2021ـی عێراق ههمواربكهنهوه، هه‌رچه‌نده ڕونی نه‌كردوه‌ته‌وه بڕگه‌كان چین،
به‌ڵام چاوه‌ڕێده‌كرێت به‌شێكیان تایبه‌ت بن به‌هه‌رێم.
هاوپه‌یمانی
سائیروون كه موقته‌دا سه‌در سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات و پێشتر دژی ناردنی پشكی هه‌رێم
بووه له‌ده‌ره‌وه‌ی یاسای قه‌رز له‌زاری جه‌مال فاخر، په‌رله‌مانتاری سائیروون ده‌ڵێت
"تێپه‌ڕاندنی پڕۆژه بودجه به‌ستراوه‌ته‌وه به پابه‌ندبوونی هه‌رێمی
كوردستان بۆ جێبه‌جێكردنی یاسای قه‌رز و جێبه‌جێكردنی به‌ڵێننامه داراییه‌كانی.
جه‌مال
فاخر ده‌ڵێت، هه‌رچه‌نده حكومه‌تی عێراق ده‌ڵێت له‌گه‌ڵ هه‌رێم له‌باره‌ی پڕۆژه‌یاسای
بودجه گه‌یشتوونه‌ته ڕێككه‌وتن، به‌ڵام ئه‌وان هیچ ورده‌كارییه‌كی ڕێككه‌وتنه‌كه‌یان
له‌به‌رده‌ستدا نییه.
د.
ڤیان سەبری، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌په‌رله‌مانی عێراق له‌نوێترین
لێدوانی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، "لە پرۆژە یاسای بودجەدا ھەوڵدەدەین
فراکسیۆنە کوردییەکان یەکھەڵوێست بن".
به‌شێك
په‌رله‌مانتارانی عێراق ده‌یانه‌وێت زیاتر به‌رامبه‌ر پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2021ـی
عێراق توند بن و پڕۆژه‌كه بۆ حكومه‌ت بگێڕنه‌وه، ئه‌ویش به‌هۆی هه‌ندێك بڕگه‌ی
په‌یوه‌ست به‌هه‌رێمی كوردستان.
به‌گوێره‌ی
ئه‌و زانیارییانه‌ی شارپرێس له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار ده‌ستیكه‌وتووه، هه‌فته‌ی
داهاتوو شاندی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی شاندی به‌غدا ده‌كات بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر
چۆنیه‌تی تێپه‌ڕاندنی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی ساڵی 2021 له‌په‌رله‌مانی عێراق.
حامد
موسه‌وی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق یه‌كێكی دیكه‌یه له‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی له‌باره‌ی
پشكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ڕه‌خنه له‌حكومه‌تی عێراق ده‌گرێت و ده‌ڵێت "ده‌یه‌وێت
ئه‌و قه‌رزانه‌ی بداته‌وه كه هه‌رێمی كوردستان له‌ساڵانی ڕابردوودا به‌بێ
ئاگاداریی به‌غدا كردونی، چۆن حكومه‌تی عێراق قه‌رزێك ده‌داته‌وه كه هه‌رێم هیچ
داهاتێكی ڕاده‌ستی به‌غدا نه‌كردوه‌ته‌وه".
موسه‌وی
جه‌خت له‌وه‌ده‌كاته‌وه له مادده‌ی 11 و به‌ندی دووی پڕۆژه‌یاساكه‌دا هه‌رێمی
كوردستان پابه‌ندكراوه به ڕاده‌ستكردنی 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی ڕۆژانه، به‌ڵام
ده‌بێت ئه‌و مادده‌یه هه‌مواربكرێته‌وه و هه‌موو نه‌وته‌كه‌ی ڕاده‌ستی به‌غدا
بكات.
شاندی سیاسی
هه‌رێم ده‌چێته به‌غدا
هه‌رچه‌نده
وابڕیاربوو به‌ر له هاتنی ساڵی نوێ شاندی سیاسی هه‌رێمی كوردستان بۆ گفتوگۆكردن
له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نه سیاسییانه‌ی عێراق كه فراكسیۆنی گه‌وره‌یان له‌په‌رله‌مان
هه‌یه بچێته به‌غدا، به‌ڵام سه‌ردانه‌كه بۆ هه‌فته‌ی داهاتوو دواكه‌وتووه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی
ئاگادار له‌شانده حزبییه‌كه‌ی هه‌رێم كه نێچیرڤان بارزانی، جێگری سه‌رۆكی پارتی
سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات بۆ شارپرێس ئه‌وه‌ی ئاشكراكرد، "شانده‌كه هه‌فته‌ی
داهاتوو ده‌چێته به‌غدا و پێكهاتووه له نوێنه‌رانی یه‌كێتی و گۆڕان".
به‌وته‌ی
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، به‌شێكی دواكه‌وتنی سه‌ردانه‌كه به‌هۆی ئه‌وه‌وه‌یه پارتی ده‌یویست
لایه‌نه سیاسییه‌كانی دیكه‌ش لهشاندهكهدا به‌شداربن، به‌ڵام هه‌ریه‌كه له
كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتووی ئیسلامی ئه‌وه‌یان ڕه‌تكرده‌وه.
سه‌ردانی
ئه‌و شانده‌ی هه‌رێم له‌كاتێكدایه نێچیرڤان بارزانی به‌ر له هاتنی سه‌ری ساڵ په‌یامێكی
توندی دژی به‌غدا بڵاوكرده‌وه و وتی "سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق و حكومەتى
فیدراڵ و هەموو دەزگا فەرمییەكانی دەوڵەتی عێراق، نەدەبووایە ئەو نادادپەروەرییە
بەرامبەر به فەرمانبەران و مووچەخۆران و خەڵكی هەرێمی كوردستان قبووڵ بكەن".
سه‌رۆكی
هه‌رێمی كوردستان له‌وپه‌یامه‌دا وتیشی، "بەداخەوە ناكۆكیی سیاسیی نێوان
لایەنە سیاسییه‌كان بەردەوامە، باری ژیان و دەروونیی خەڵكی كوردستان بە شەڕێكی
ئاستنزمى سۆشیاڵ‌میدیا خراپتر كراوە و زۆركردنی ئەو جیاوازییە سیاسیانە، هێزی
سیاسیی هەرێمی كوردستان زۆر لاواز ده‌كات".