ڤایرۆسە نوێیەکەی کۆرۆنا لە ئەوروپا بەخێرایی بڵاودەبێتەوە

جیهان

07/01/2021‌ 581 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
رێکخراوى تەندروستى جیهان رایدەگەیەنێت، ڤایرۆسە نوێیەکەى کۆرۆنا بەشێوەیەکى خێرا بڵاودەبێتەوە، بەڵام مەترسیدار نییە.
هانس کلۆگ، بەرپرسی ئۆفیسی ئەوروپای رێکخراوی تەندروستی جیهانی لە کۆنفڕانسێکدا رایگەیاند، نەوەى نوێی کۆرۆنا بەشێوەیەکى خێرا بڵاودەبێتەوە، بەڵام مەترسیدار نییە وەک کۆڤید ١٩.
کلۆگ جەخت دەکاتەوە مەترسیدارنەبوونى ڤایرۆسە نوێیەکە بەو مانایە نییە کە رێکارى خۆ پارێزی نەگیرێتە بەر، بەڵکو پێویستە هاوشێوەى کۆڤید ١٩ خەڵک خۆی بپارێزێت.
ناوبراو روونیکردەوە، لەئێستادا لە ٢٢ وڵاتی ئەوروپا حاڵەتی توشبوون بە ڤایرۆسە نوێیەکەی کۆرۆنا تۆمارکراوەو بەشێوەیەکى خێراش وڵاتانى دیکە دەگرێتەوە.
س.هـ