لیستی بەهێزترین پاسپۆرتەکانی جیهان بۆ ساڵی 2021

جیهان

08/01/2021‌ 1598 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

پۆڵێنێکی نوێی جیهانیی لیستی بەهێزترین و باشترین پاسپۆرتەکانی جیهانی بۆ ساڵی ٢٠٢١ ئاشکرا کردووە کە بەهۆیەوە دەتوانرێت گەشتی زۆرترین ژمارەی وڵاتانی پێبکرێت بێئەوەی پێویستی بە وەرگرتنی ڤیزای پێشوەختە هەبێت.

بەگوێرەی رۆژنامەی "دەیلی مەیڵ"ی بەریتانی، پۆڵێنە نوێکە کە لەلایەن پێنوێنی هێنلی بۆ پسپۆرتەکان دەرچووە، دەرکەوتووە کە وڵاتی یابان بۆ چوارەم ساڵی لەسەریەک خاوەنی بەهێزترین پاسپۆرتی جیهانە، بەشێوەیەک هاوڵاتیانی دەتوانن بێ ڤیزا سەردانی ١٩١ دەوڵەتی جیهان بکەن.

لەپلەی دووەمدا پاسپۆرتی وڵاتی سەنگافوورە هاتووە کە هاوڵاتیانی دەتوانن بێ ڤیزا سەردانی ١٩٠ وڵاتی جیهان بکەن، لەدوای ئەویش پاسپۆرتی کۆریای باشوور و ئەڵمانیایە کە دەتوانن بێ ڤیزا سەردانی ١٨٩ وڵاتی پێبکەن.

هەرچی پلەی چوارەمە بە (١٨٨ دەوڵەت)، پسپۆرتی وڵڵاتانی فینلەندا و ئیتالیا و لۆکسمبۆرگ و ئیسپانیایە ، پلەی پێنجەمیش پاسپۆرتی هەردوو وڵاتی دانیمارک و نەمسایە بە (١٨٧ دەوڵەت).

لەگەڵ ئەوەی بەریتانیا لە یەکێتیی ئەوروپا هاتۆتە دەرەوە، بەڵام پسپۆرتەکەی پلەیەک هەڵکشاوە و لە پلەی هەشتەمەوە هاتۆتە پلەی حەوتەم و لەپاڵ پاسپۆرتی وڵاتی ئەمەریکا هاوڵاتیانی دەتوانن بێ ڤیزا سەردانی ١٨٥ دەوڵەت بکەن.

لەسەر ئاستی ناوچەکەش پاسپۆرتی وڵاتی ئیمارات باشترین و بەهێزترین پاسپۆرتە و لە پلەی شانزەیەمینی جیهانیدایە و هاوڵاتیانی دەتوانن بێ ڤیزای پێشوەختە سەردانی ١٧٣ دەوڵەتی جیهان بکەن.
ئامادەکردن : ئاکۆ ئاڵی