پاریس سان جێرمان لەپێناو میسی قوربانی بەمپاپی دەدات

وەرزش

12/01/2021‌ 163 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بەرپرسانی یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی، دەیانەوێت بەزووترینكات قوربانی بەكیلیان مپاپی فەڕەنسی بدەن بۆ ئەوەی گرێبەست لەگەڵ لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی واژۆبكەن.

لەهاوینی ساڵی 2022 گرێبەستی مپاپی لەگەڵ یانەی پاری سان جێرمان كۆتایی پێدێت‌و یانەكە تائێستا هیچ هەوڵێكی نەداوە بۆ ئەوەی گرێبەستی یاریزانە فەڕەنسییەكە نوێبكاتەوە.

پرۆگرامێكی ئیسپانی بەناوی شرینگیتۆ، ئاماژەی بەوەكردووە، پاریس سان جێرمان ئەولەوییەتی بەنوێكردنەوەی گرێبەستی نایمار داسیلڤای بەرازیلیداوەو گرنگی بەگرێبەستەكەی مپاپی نادات.

پرۆگرامەكە ئاماژەی بەوەكردووە، یانە فەڕەنسییەكە دەیەوێت بڕی 100 ملیۆن یۆرۆ لەسەر یاریزانە فەڕەنسییەكە دابنێت‌و بەو بڕە پارەیە دەتوانێت بودجەی ساڵێكی میسی دابینبكات‌و بیگوازێتەوە یانەكە.

ئامادەكردن: ڕەنج ڕەسوڵ