شارپرێس:
نرخی نه‌وت له‌بازاڕه‌كانی جیهان گه‌وره‌ترین به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینی و گه‌یشته سه‌روو 57 دۆلار.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی برێنت له بازاڕه‌كانی جیهان به 57 دۆلار و 27 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
هاوكات نرخی نه‌وتی خاوی ته‌كساسیش به 53 دۆلار و 78 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا، به‌وه‌ش به‌هاكه‌ی به‌ڕێژه‌ی زیاتر له 1% به‌رزبوه‌وه.
به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت له‌و ئاسته‌دا یه‌كه‌مجاره له‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له چین و ڕێكاری وڵاتان دژی ڤایرۆسه‌كه، كه بووه هۆی دابه‌زینی نرخی نه‌وت.