شارپرێس:
گۆرانی "بلاک مامبا"ی تیپی کچانی کۆریا "ئیسپا" لەوکاتەوەی لە١٧ی نۆڤەمبەرەوە بڵاوکراوەتەوە ژمارەیەکی پێوانەیی نوێی لەپێگەی "یوتیوب" تۆمارکردوە، ئەویش زیاتر لە ١٠٠ ملیۆن بینینە.
بەگوێرەی تۆڕی "عەرەبییە نێت" گۆرانییەکە کە لە١٧ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٠ بڵاوکراوەتەوە، تاڕۆژی سێشەممە ١٢ کانونی دوەم زیاتر لە ١٠٣ ملیۆن بینهرى تێپەڕاندوە، بەشێوەیەک تەنها لەدوای ٢٤ کاتژمێر لەبڵاوکردنەوەی ٢١ ملیۆن بینهرى لەیوتیوب تێپەڕاند کە ئەوەش ژمارەیەکی پێوانەیی نوێیە.
باندە مۆسیقییە کچانەییەکەی کۆریا وتویانە ئەوان زۆر دڵخۆشن کە دەبینن گۆرانییەکەیان سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەستهێناوەو زیاتر لە ١٠٠ ملیۆن بینەری هەبوە، جەختیشیانکردۆتەوە کە لەساڵی ٢٠٢١ بەردەوامدەبن لەپێشکەشکردنی مۆسیقای جوانو وزەی پڕشنگدار.
تۆڕی عەرەبییە نێت دەڵێت گۆرانی "بلاک مامبا" پشت بەدەنگی بەهێزو هاوکاتی سەماکردنی نایاب دەبەستێت، وشەکانیش چیرۆکی سەرکەشیی کچانو ئەزمونیان لەجیهانی نوێدا دەگێڕێتەوە.
ئامادەکردن: ئاکۆ ئاڵی