پەرلەمانتارێکى پارتى: هەڵوێستى فراکسیۆنەکەی لەسەر دروستکردنى هاوپەیمانیەتى هیوا ئاشکرا دەکات

کوردستان

13/01/2021‌ 3322 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پەرلەمانتارێکى پارتى رایدەگەیەنێت دروستکردنى هاوپەیمانیەتى هیوا هەنگاوێکى باشە بۆ یەکخستنەوەى ماڵى کورد.

دانا جەزا ئەندامى پەرلەمانى عێراق لە فراکسیۆنى پارتی لەچاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ شارپرێس رایگەیاند" پشکی هەرێم کە لە پڕۆژە یاسای بودجەدا هاتووە پکشی تەواوی هەرێمى کوردستان نییە، بەڵام وەک سەرەتایەک و نیەت پاکى هەرێم  و ئێمەش پێی رازین، بەڵام بەشێک لەلایەنە شیعەکان نایانەوێت ئەوەندەش بۆ هەرێم دابنرێت".

سەبارەت بە دروستکردنى هاوپەیمانیەتى هیواش ئەو پەرلەمانتارەى پارتى پیرۆزبایی لەو هاوپەیمانیەتیە کردو هیوای خواست کرد کە بەیەکەوە وەک نوێنەرانی کورد بەیەکەوە کاربکەن لەپێناو خەڵکى کوردستان، پێشیوایە ئەمە هەنگاوێکى باشە بۆ ئەوەى دەنگەکانیان نەفەوتێت و بۆ ماڵى کوردیش باشترە.

هەروەها پێشیوایە کە دەتوانن بەیەکەوە لەگەڵ هاوپەیمانیەتى هیوا کارى باش بکەن بۆ خەڵکی کوردستان و بەدەستهێنانى مافەکانى کورد.
س.هـ