مه‌لا به‌ختیار: لەكۆڵانێكی داخراوداین

کوردستان

14/01/2021‌ 1724 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

مەلا بەختیار ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "دۆخەكە بەباشی نابینم، نە دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، نە عێراق، نە كوردستان‌و هێزە سیاسییەكانیش بەباش دەخوێنمەوە، تا ئەوەی دەتوانم بڵێم لەكۆڵانێكی داخراوداین"، ده‌شڵێت:"لەئەگەری ڕودانی هەر ڕێككەوتنێكیش لەو چوارچێوەیەدا، مەترسیی لەسەر بەشەكانی تری كوردستان دروستده‌بێت‌و بگرە چارەنوسێكی خراپیش دروستده‌بێت".

له‌میانى پێشوازی لەژمارەیەك لەپارێزەران، مەلا بەختیار ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی‌و بەرژەوەندییەكانی یەكێتی نیشتیمانى كوردستان ڕایگه‌یاند، "دۆخەكە بە باشی نابینم، نە دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، نە عێراق، نە كوردستان‌و هێزە سیاسییەكانیش بەباش دەخوێنمەوە، تا ئەوەی دەتوانم بڵێم لەكۆڵانێكی داخراوداین".

ده‌شڵێت:"دەبێ بپرسین كاتێك ئەمە تابلۆی دۆخەكەیە، ئایا دەوڵەت هەیە چارەنوسی خۆی بەفەوتان بدات، بەهۆی چاوەڕوانی ئەگەرو ڕوداوەكانەوە؟ نەخێر، بەڵكو بەرژەوەندیان چی بخوازێت هەر ئەوە دەكەن، وەك ڕابردوو چیانكردو چۆن بونە مایەی ئەو هەموو ڕوداوە كە بەهۆی دابینكردنی بەرژەوەندییەكانیانەوە ڕویاندا! سەرنەگرتنی ڕاپەڕینی بەهاری عەرەبی‌و جێبەجێنەكردنی دیموكراتیزەكردنی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی گەورەش نمونه‌ى زیندوه‌".

مه‌ترسیه‌كانى له‌سه‌ر به‌شه‌كانى دیكه‌ى كوردستانیش ڕاگه‌یاندو وتى، كاتێك ئەم هەموو ڕوداوانە دێنە پێشەوە، ئاسایشی نێودەوڵەتی دەكەوێتە مەترسییەوەو كۆرۆنا ئابوری جیهان لاوازدەكات، بێگومان ئیتر دەوڵەتە گەورەكان بیر لەڕێككەوتن لەگەڵ دەوڵەتانی هەرێمایەتی دەكەنەوە بۆ ئەوەی هەم بەرژەوەندییەكانیان دابینبكەن‌و هەم بیپارێزن، لەو ڕوانگەیەشەوە، لەئەگەری ڕودانی هەر ڕێككەوتنێكیش لەو چوارچێوەیەدا، مەلا بەختیار، مەترسییەكانی خۆی لەسەر بەشەكانی تری كوردستان نەشاردەوەو بگرە بە چارەنوسێكی خراپیش ناویبرد.

لەبارەی باشوری كوردستان‌و لەئەگەری بەردەوامەكانی دۆخی ئێستا، مەترسییەكانی لەسەر دەستوری عیراق، ناوچە كێشە لەسەرەكان‌و هەمواركردنەوەی ماددەی (140) مه‌لا به‌ختیار وتى:"لەكاتێكدا دەوڵەتە هەرێمایەتییەكان چەندین كێشەیان هەیە، مافی كورد ناسەلمێنن! ئایا ئەگەر لەگەڵ دەوڵەتە گەورەكان رێكبكەون، چۆن مافەكانمان دەسەلمێنن؟!".

بەپەلە