شارپرێس:
دیاری رەفیق، قایمقامی سەید سادق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "هیچ کەس ناتوانێت بیسەلمێنێت ئەو ڕۆژەی تەقە لەخۆپیشاندەران کرا من لەسەید سادق بووم".
دیاری رەفیق، قایمقامی سەید سادق به‌ده‌نگی ئه‌مریكای گوتووه، "له‌خۆپیشاندانه‌كانی سه‌یدسادق تەقەم نەکردووە تەنها دەمانچەکەم بەدەستەوەبوو بەسەر خۆپیشاندەراندا، بۆئەوەی مناڵه‌كانم له‌ناو ماڵدا بێنه ده‌ره‌وه، ئەو ڕۆژەش ئەو دوو خۆپیشاندەرە لەمن ساغ و سەلیم تربوون".
جه‌ختده‌كاته‌وه له‌وه‌ی، "هیچ کەس ناتوانێت بیسەلمێنێت ئەو ڕۆژەی تەقە لەخۆپیشاندەران کرا من لەسەید سادق بووم".
ده‌رباره‌ی ئه‌و هێزه ئه‌منییانه‌ی ته‌قه‌یان به‌سه‌ر خۆپیشانده‌راندا كرد قائیمقامی سه‌یدسلدق ده‌ڵێت "هێزی ئەمنی کەتەقەیان کردووە بەسەر خۆپیشاندەرانی سەیدسادقدا، فەرمانی مەرجەعی خۆیان جێبەجێکردووە کەبەشێکیان مەرجەعیان وەزارەتی ناوخۆیە، بەشەکەی تریشیان دەزگای ئاسایشە، من بەهیچ جۆرێک فه‌رمانی وام نەکردووە".
ده‌رباره‌ی ده‌ستگیركردنی ته‌قه‌كه‌ره‌كان دیاری ڕه‌فیق ده‌ڵێت "تا ئێستا هیچ کەس لەسەر تەقەکردن لەخۆپیشاندەر دەستگیرنەکراوە قورس دەبێت لەناو 300-400 کەسی هێزی ئەمنی دیاری‌بکرێت کێ تەقەی بەڕووی خۆپیشاندەراندا کردووە".
به‌وته‌ی قائیمقامی سه‌ید سادق، "لە 2014 تا 2018حەوت جار داوای بەخشینم لەپۆستەکەم کردووە بەڵام مەرجەعەکەم قبوڵی نەکردووە ئێستاش کەدوای ناکەم بۆ ئەوەیە کاروباری خەڵ نەوەستێت ئەگەرنا ئامادەم دەستلەکاربکێشمەوە لەسەر شەهیدکردنی ئەو خۆپیشاندەرانە".
