شارپرێس:
ڕاوێژكارێكی سه‌رۆكی حكومه‌تی عێراق ئاشكرایكرد، هه‌وڵ هه‌یه بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی په‌رله‌مانی عێراق.
عه‌بدولحسێن هنداوی، ڕاوێژكاری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ كاروباری هه‌ڵبژاردن به‌میدیای فه‌رمی عێراقی ڕاگه‌یاندووه، "هه‌ندێك لایه‌نی سیاسی عێراق له‌هه‌وڵدان بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته".
هنداوی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئاماژه به‌هه‌بوونی به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردن له‌مانگی حوزه‌یران ده‌كات، به‌ڵام پێیوایه دواخستنی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه به‌ئامانجی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنێكی پاك و بێگه‌رد نییه.
له‌باره‌ی گرفته‌كانی به‌رده‌م هه‌ڵبژاردن ڕاوێژكاره‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند، یاسای دادگای فیدراڵی گرفتی سه‌ره‌كیه و ده‌بێت په‌رله‌مان یاساكه تێپه‌ڕێنێت.
به‌وته‌ی هنداوی، حكومه‌تی عێراق به‌فه‌رمی داوای له‌ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی كردووه، چاو‌دێر بۆ كاتی به‌ڕێوه‌چوونی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن ڕه‌وانه‌ی عێراق بكات.