رێواز فایەق: دەنگی میدیای سیاسییە گەندەڵەکان زاڵترە لە میدیای سەربەخۆ

کوردستان

16/01/2021‌ 2330 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

سەرۆکى پەرلەمانى کوردستان رایدەگەیەنێت، ئێستا جۆرە میدیایەکى دیکە پەیدا بووە کە میدیای کڕدراوە کە بە پارەى سیاسییەکان بە پارەى گەندەڵی و دزراو قسە دەکات و پەیام دەگەیەنێت کە لە میدیای ئازاد زاڵترە.

رێواز فایەق سەرۆکى پەرلەمانى کوردستان لەمیانی وتەیەکدا لە سلێمانى و لە مەراسیمى راگەیاندنى پێشێلکارییەکان بەرامبەر رۆژنامەنوسان لەلایەن سەنتەرى میترۆوە رایگەیاند"ئامارەکانى پێشێلکارى بەرامبەر رۆژنامەنوسان کە ئەمرۆ گوێمان لێ بوو ئاماژەیەکى مەترسیدارە بۆ پاشەکشەى ئازادی رادەربرین بەشێوەیەکى گشتى و ئازادى راگەیاندن بەتایبەتى".

سەرۆکى پەرلەمان ئاماژەى بەوەشکرد،هیچ بیانو پاساوێک نییە بۆ ئەو پێشێلکاریانەى بەرامبەر رۆژنامەنوسان و دەزگاکانى راگەیاندن دەکرێت.

هەروەها رێواز فایەق روونیکردەوە، ئیستا لە هەرێمى کوردستان میدیای ئازاد لە پاشەکشەدایەو ئەوەش وادەکات کە کایەکانى دیکەش بەرەو پاشەکشە برۆن دەشڵێت" ئیستا میدیایەکى دیکە هەیە کە میدیای کڕدراوە کە بە پارەى سیاسییەکان بە پارەى گەندەڵی و دزراو قسە دەکات و پەیام دەگەیەنێت کە لە میدیای ئازاد زاڵترە کە فیگەرى جوانت بۆ ناشرین دەکەن، ئەمەش خەریکە دەبێتە نەریت".

لەبەشێکى دیکەى قسەکانیدا سەرۆکى پەرلەمانى کوردستان روونیکردەوە، ئەو کارانەى ئەو جۆرە میدیا کڕدراوانە دەیکەن و ئەو کاردانەوانەى بەرامبەر رۆژنامەنوسان و دەزگاکان دەکرێت ئاسایی بووەتەوە، جەختیش دەکاتە ئیستا دەنگى میدیای سیاسییە گەندەڵەکان زیاترە لە میدیای سەربەخۆو بێکەسەکان.

دەقی قسەکانى سەرۆکى پەرلەمانى کوردستان:

س.هـ