پەرلەمانتارێكی گۆڕان: حکومەت دەزانێت پێوەری ئاو شکستی ھێناوه‌

کوردستان

16/01/2021‌ 760 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پەرلەمانتارێكی گۆڕان رایده‌گه‌یه‌نێت حکومەت دەزانێت پێوەری ئاو شکستی ھێناوە لەبەر دۆڕاندنی 60 ملیار دینار بە کۆمپانیاکان دەستبەردار نابێت.

له‌نوسینێكدا دابان محەمەد پەرلەمانتاری فراکسیۆنی گۆڕان بڵاویكرده‌وه‌: "پێشتر بە 2 مانگ جارێک ھاوڵاتی 15 ھەزار دیناری دەدا و داھاتی حکومەتیش بۆ ئاو 9 ملیار دینار بەرەو ژور بوو، کەچی ئێستا پێوەری ئاوی چینی ڕێژەکەی کردوە بە سەدان ھەزار دینار و داھاتی حکومەت مانگانە ناگاتە ملیارێک دینار، ناو بەناو بۆ ترساندنی خەڵکیش سزا دەبڕێتەوە بێ ئەوەی ھیچ ئیعتیبارێکی ھەبێت".

باسی له‌وه‌شكردووه‌: ئەو بڕە پارە زۆرەی لە وەسڵی پێوەری ئاو بۆ ھاوڵاتیان دێتەوە بەلامەوە سەیر نیە چونکە پێشتر ھۆشداریماندا و مەترسی و شکستی پێوەری ئاومان ئاشکراکرد.

 دابان محەمەد باسی له‌وه‌شكرد: "حکومەت دەزانێت پرۆسەکە شکستی خواردوە، بەڵام دەستبەردار نابێت، چونکە نزیکەی 60 ملیار دینار دەدۆڕێنێت بە کۆمپانیاکانی خوێندنەوەی پێوەری ئاو".

رونیشیكرده‌وه‌: "ئەوەی لەسەر شانی ئێمە بوە کردومانە و بەردەوام دەبین، لەسەر شانی خەڵکیش پێویستە ھەرکەسەو لە ماڵی خۆیەوە  پرۆسەکە ڕەتبکاتەوە و ئەم زوڵمە قبوڵ نەکات، تا حکومەت دان بە شکستی خۆیدا دەنێت و لە بڕە پارە زۆرانە ڕزگاریدەبێت".