پارتی ناوەڕۆکى کۆبوونەوەکانی لەگەڵ لایەنەکان ئاشکرا دەکات

کوردستان

17/01/2021‌ 984 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ئەندامێکى شاندی پارتى دیموکراتى کوردستان رایدەگەیەنێت لەسەر پرسى بژێویی خەڵک و پاراستنى قەوارەى هەرێم.

ئەمڕۆ یەک شەممە شاندێکى پارتى بەسەرۆکایەتى زەعیم عەلی ئەندامى مەکتەبى سیاسى پارتى سەردانى کۆمەڵی ئیسلامى کرد لە شارى سلێمانى و دواى کۆبوونەوەکەش زەعیم عەلى بە رۆژنامەنوسانى راگەیاند، لە کۆبوونەوەکانماندا باسى نزیکبوونەوەو قەوارەى هەرێم بپارێزین، وەزعی ژیان و بژێوی خەڵکەکە چاک بکەینەوە، لەگەڵ بەغدا چۆن کار بکەین، بودجەى هەرێمە، بۆیە شتەکان زۆرن و دوایی هەمووی رادەگەیەنین".

لای خۆشییەوە رێبوار حەمەد وتەبێژی کۆمەڵی ئیسلامى بە رۆژنامەنوسانى راگەیاند، لە کۆبوونەوەکەیاندا لەگەڵ پارتى جەختیان لەسەر بنەما نەگۆڕو چەسپاوەکانى خۆیان کردوەتەوەو دەیانەوێت لەگەڵ بەغدا رێککەوتن هەبێت و لە کوردستانیش چاکسازى راستەقینە بکرێت.