یه‌په‌گه‌ ڕونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه‌

کوردستان

17/01/2021‌ 1057 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

یەکینەکانى پاراستنى گەل (یەپەگە) ئاشکرایدەکات، بەپێی پرۆتۆکۆلی نەتەوەیەکگرتوەکان کە ئیمزای کردوە کاردەکات، وتەبێژى ئه‌و هێزه‌ش ڕه‌تیده‌كاته‌وه‌، منداڵى خوار ته‌مه‌ن 18 ساڵ له‌ڕیزه‌كانیدا به‌شداریی پێبكات.

نوری مەحمود وتەبێژی فەرمی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) وتی:"ئەو بانگەشانەی کە هەندێک لایەن بڵاویدەکەنەوەو دەڵێن، قەسەدە منداڵی خوار ١٨ ساڵ بەشداری ڕیزەکانی دەکات، درۆیەو یەپەگە بەپێی پرۆتۆکۆلی نەتەوەیەکگرتوەکان کە ئیمزای کردوە دەجوڵێتەوە".

نوری مەحمود به‌ئاژانسی هەواڵی هاوارى وتوه‌:"شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستان‌و باکوری سوریا لەسەر ئاستی هەرێمی‌و هەموو جیهان لەقۆناغێکی گەورەدایەو لەتێکۆشانی شۆڕشگێری مرۆییدا لەسەر ئاستی جیهان پێشەنگە، لەبەرئەوە لەدژی گەلی ڕۆژئاواو باکورو ڕۆژهەڵاتی سوریا، پڕوپاگاندەی ڕەشکردن‌و شەڕی تایبەت بەڕێوەدەبرێت".

نوری مەحمود ئه‌وه‌شى ڕونكردۆته‌وه‌، "ناوەندەکانی شەڕی تایبەت لەمدواییانەدا تەئکید لەسەر بابەتی منداڵان لەڕیزەکانی شەڕڤاناندا دەکەن‌و ئامانجی ئەو هەنگاوانەش، ڕەشکردنی تێکۆشان‌و شۆڕشە کە لەساڵانی ڕابردودا ئەنجامدراو گورز وەشاندنە لەدەزگاکانی ڕۆژئاواو باکورو ڕۆژهەڵاتی سوریا".

وتەبێژی یەپەگە زیاتر وتویه‌تى:"منداڵان داهاتوی کۆمەڵگاو هەرێمەکەن، نابێت بەپێی مەزهەب، نەتەوە، ناسنامەو کلتور لەگەڵیان بجوڵێنەوە، لەبەرئەوە نابێت کەس نزیکی منداڵانی ١٨ ساڵ ببێت، هەرێمەکانی ڕۆژئاوای کوردستان‌و باکورو ڕۆژهەڵاتی سوریا، بەمشێوەیە لەگەڵ منداڵان دەجوڵێنەوەو بەپێی کەلتورو بەهاکانی کۆمەڵگای ئەخلاقی پەروەردە دەکرێن".

ئه‌وه‌شى ئاشكراكرد، "منداڵانی هەرێمەکە زۆر ناخۆشی دەچێژن‌و یەکەکان‌و هێزە سەربازیەکان، لەگەڵ دەزگاکانی باکورو ڕۆژهەڵاتی سوریا، کۆمەڵگاو نەتەوەیەکگرتوەکان دەکەن کە چارەسەریەک بۆ ئەو منداڵانە بدۆزنەوە کە بەهۆی توندوتیژی خانەوادەکانیان هەڵدێن‌و بەشداری ڕیزەکانی شۆڕشدا دەکەن، بەپێی ڕێکەوتنە نێودەوڵەتیەکانیش، دەزگاکانی پەروەردەو فێرکردن بۆ منداڵانی باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا کرانەوە، ئەو منداڵانە بەچاودێری بەڕێوەبەرایەتی خۆسەرو نەتەوەیەکگرتوەکان پەروەردە دەکرێن‌و فێردەکرێن".