شارپرێس:
سكرتێری جڤاتی نیشتمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌ستى له‌كاركێشایه‌وه‌و ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، "پێشتر به‌هۆى فشارى دڵسۆزان‌و هاوڕێیان‌و به‌ڵێنى هه‌ندێك هه‌نگاو، ناچاركرام دان به‌خۆمدا بگرم، ئێستا بۆ ئه‌وه‌ى چیتر هۆكارى سه‌رئێشه بۆخۆم‌و ئه‌وان نه‌بم، دوا بڕیارى كۆتایی خۆمداو ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى خۆم له‌خانه‌ى ڕاپه‌ڕاندن ڕاده‌گه‌یه‌نم".
عه‌دنان عوسمان سكرتێری جڤاتی نیشتمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌تویته‌رى خۆى نوسیویه‌تى:"پێشتر له‌ڕۆژى 14ى 9ى 2020 دواى ساڵێك له‌كاركردنم له‌خانه‌ى ڕاپه‌ڕاندن، ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌م پێشكه‌شى خانه‌و له‌ڕۆژى 1ى 10ى 2020یش پێشكه‌شى جڤات كرد".
ئه‌وه‌شى ڕونكردۆته‌وه، "به‌ڵام به‌هۆى فشارى دڵسۆزان‌و هاوڕێیان‌و به‌ڵێنى هه‌ندێك هه‌نگاو، ناچاركرام دان به‌خۆمدا بگرم، ئێستا بۆ ئه‌وه‌ى چیتر هۆكارى سه‌رئێشه بۆخۆم‌و ئه‌وان نه‌بم، دوا بڕیارى كۆتایی خۆمدا".
له‌ده‌قى نامه‌ى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌شیدا كه ڕۆژى 14ى ئه‌م مانگه نوسیویه‌تى هاتوه ((ساڵێك تێده‌په‌ڕێت به‌سه‌ر ته‌مه‌نى ئه‌م خوله‌ى خانه‌ى ڕاپه‌ڕاندندا، له‌مساڵه‌دا ئه‌وه‌ى له‌توانامدا هه‌بوو بۆ سه‌رخستنى بزوتنه‌وه‌كه‌و هه‌وڵى به‌هێزكردنى‌و هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ هاوڕێكانم ئه‌نجاممدا، له‌و ڕوه‌شه‌وه ویژدانم ئاسوده‌یه)).
عه‌دنان عوسمان ئه‌وه‌شى باسكردوه، "به‌ڵام به‌داخه‌وه دواى ساڵێك له‌كاركردن، پێموایه هیچ هه‌نگاوێكى گه‌وره نه‌نراوه نانرێت، گۆڕان له‌حاڵه‌تێكى متبونى ترسناكدایه، نه پڕۆژه هه‌یه‌و نه هیچ پێشنیازێك كارى له‌سه‌ر ده‌كرێت، ئێستا جگه له‌كات به‌ڕێكردن هیچ ئاسۆیه‌كى تر له‌كارى خانه‌ى ڕاپه‌ڕاندن نابینم، به‌مشێوه‌یه تادێت خه‌ونه گه‌وره‌كان‌و ئه‌و هیوایه‌ى به‌شێكى به‌رچاوى هه‌ڵسوڕاوان له‌سه‌ر ئه‌م خوله‌ى خانه هه‌یانبوو، وا خه‌ریكه ده‌بێته سه‌راب".
ئه‌وه‌شى نوسیوه:"ئه‌و حاڵه‌ته چه‌قبه‌ستوه هۆكارى خۆى هه‌یه، له‌سه‌روو هه‌مویانه‌وه نه‌بونى دیدگایه‌كى ڕۆشنه بۆ كارى پێكه‌وه‌یی‌و ئیشى دامه‌زراوه‌كان‌و ئاینده‌ى گۆڕان كه دیدگاش ڕون نه‌بوو، به‌دڵنیاییه‌وه هیچ پلانێكى تۆكمه‌ش نابێت بۆ هه‌ڵسوڕاندنى ئیشوكاره‌كان".
له‌كۆتایی نامه‌كه‌یدا عه‌دنان عوسمان ئاشكرایده‌كات، "لێره‌دا دواى ساڵێك له‌ئیشكردن له‌خانه‌و دواى بیركردنه‌وه‌یه‌كى قوڵ له‌ئه‌گه‌ره‌كان‌و تاووتوێكردنى بژارده‌كان، گه‌یشتمه ئه‌و بڕوایه‌ى كه مانه‌وه‌م له‌خانه هیچ سودێكى نه بۆ بزوتنه‌وه‌كه‌و نه بۆ گۆڕانخوازان تێدا نییه، بۆیه به‌خه‌مباریه‌كى زۆره‌وه ئه‌مڕۆ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى خۆم له‌ئه‌ندامێتى خانه‌ى ڕاپه‌ڕاندن ڕاده‌گه‌یه‌نم، به‌هیواى سه‌ركه‌وتن بۆ هاوڕێیانم".
ده‌قى نامه‌ى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ى عه‌دنان عوسمان