شارپرێس:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر رایگه‌یاند، ئه‌و كه‌سه‌ی شه‌وی رابردوو له گه‌ڕه‌كی خاتووناوه‌ی شاری هه‌ولێر ته‌قه‌ی له خه‌زووری كردبوو، دانیشتووی گه‌ڕه‌كی 5ی حه‌سارۆكه و له‌كاتی ته‌قه‌كردنه‌كه‌دا ئۆتۆمبێلی كۆمپانیای تایبه‌ت به كۆكردنه‌وه‌ی زبڵ و خاشاكی به‌كارهێناوه.
شەوی رابردوو لە گەڕەکی سیمی خاتووناوە لە هەولێر کەسێک لەنێو ئۆتۆمبێلێکی سەر بە کۆمپانیاکانی پاککردنەوە کە سەر بە شارەوانین، تەقەی لە ماڵی خەزووری کرد.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئاسایشی هه‌ولێر له‌باره‌ی ده‌ستگیركردنی ئه‌و كه‌سه‌ی شه‌وی رابردوو له شاری هه‌ولێر ته‌قه‌ی له ماڵی خه‌زووری كردبوو، روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند: "ئه‌و كه‌سه‌ی شه‌وی رابردوو له گه‌ڕه‌كی خاتووناوه‌ی شاری هه‌ولێر ته‌قه‌ی له خه‌زووری كردبوو، دانیشتووی گه‌ڕه‌كی 5ی حه‌سارۆكه و له‌كاتی ته‌قه‌كردنه‌كه‌دا ئۆتۆمبێلی كۆمپانیای تایبه‌ت به كۆكردنه‌وه‌ی زبڵ و خاشاكی به‌كارهێناوه".
باسی له‌وه‌شكردووه: ئێستا تۆمه‌تباره‌كه ده‌ستگیركراوه و رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر ده‌گیرێته به‌ر.