شارپرێس:
ئه‌مڕۆ له‌سنورى قه‌زاى ڕه‌واندز چوار پێشمه‌رگه له‌نێو ئۆتۆمبێلێكدابون‌و له‌دواى وه‌رگرتنى موچه‌كانیان له‌كاتى گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ قه‌زاى سۆران، ئۆتۆمبێله‌كه‌یان توشى ڕوداوى هاتوچۆ بوو سه‌ره‌نجامیش یه‌كێكیان گیانى له‌ده‌ستدا.
شارپرێس زانیویه‌تى، ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ى پێشمه‌رگه‌كانى تێدابوه له‌جۆرى هۆندا تۆكسۆن بوه‌و ئۆتۆمبێله‌كه چوار سه‌رنشینى تێدابوه‌و یه‌كێكیان گیانى له‌ده‌ستداوه، ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه‌شى گیانى له‌ده‌ستداوه دانیشتوى قه‌زاى سۆرانه‌و ڕوداوه‌كه‌ش له‌لۆفه‌كانى زینى وه‌رتێ بوه.
مانگانه له‌كاتى دابه‌شكردنى موچه‌دا به‌هۆى نه‌بوى هه‌ژمارى تایبه‌ت بۆ فه‌رمانبه‌رانى كه‌رتى شارستانى‌و سه‌ربازى، ده‌بێت سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ران په‌یوه‌ندى به‌شوێنى كاره‌كانیان بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنى موچه‌كانیان.
ئ.ق