لێکۆڵینەوەیەکی نوێ: کەسانی قەڵەو ڤایرۆسی کۆرۆنا زیاتر دەگوازنەوە

تەندروستی

15/02/2021‌ 173 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی"ئیزڤیستیا"ی ڕوسی، کۆمەڵێک زانای ئەمریکی لێکۆڵینەوەیان لەسەر ١٩٤ توشبوی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ کردوە، لەئەنجامدا توانیویانە فاکتەری کاریگەری خێرا گواستنەوەی ڤایرۆسەکەو بڵاوبونەوەی دەستنیشان بکەن.

زانا ئەمریکییەکان ڕونیانکردۆتەوە، خێرایی گواستنەوەی نەخۆشییەکە لەکەسێکەوە بۆ کەسێکی تر بەپێی تەمەن‌و قەبارەی جەستەو قۆناغ‌و ڕادەی توندی نەخۆشییەکە دەگۆڕێت.

بەپێی ئەنجامەکان، ئەو نەخۆشانەی تەمەنیان زۆرەو ئەوانەی کێشی جەستەیان زیادە بە"سوپەر گوێزەرەوە" هەژماردەکرێن‌و بەراورد بەتوشبوانی تر زۆرترین کەس توشی نەخۆشییەکە دەکەن.

بەپێی داتاکان تاڕۆژی یەکشەممە 109,133,530 کەس لەسەرتاسەری جیهاندا توشی ڤایرۆسی کۆڕۆنا بوە کە لەو ژمارەیە 2,406,124 ملیۆن کەس گیانیان لەدەستداوەو 81,173,519 ملیۆن کەسیش چاکبونەتەوە.

ئامادەکردن: ئاکۆ ئاڵی