شارپرێس:
له‌ماوه‌ى حه‌وت بۆ 10 ڕۆژى دیكه‌دا یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان دوو هه‌ڵوێست له‌باره‌ى پرسى لامه‌ركه‌زى‌و سزادانى چالاكوانان‌و ڕۆژنامه‌نوسانى بادینانه‌وه ئاشكراده‌كات، مه‌كته‌ب سیاسییه‌كى یه‌كێتیش ده‌ڵێت:"نه‌ك خه‌ڵك‌و نه یه‌كێتیش له‌توانایاندا نه‌ماوه چیتر".
له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا كه په‌یامنێرى شارپرێس ئاماده‌یبوو، د.میران محه‌مه‌د ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسیى یه‌كێتى ڕایگه‌یاند، "نه یه‌كێتى‌و نه خه‌ڵكیش توانایان نه‌ماوه 30 ساڵه به‌و جۆره‌ى ئێستا بژین، بۆیه پێمانوایه ده‌بێت پڕۆژه‌ى لامه‌ركه‌زى له‌ئاینده‌یه‌كى نزیك جێبه‌جێبكرێت".
ڕاشیگه‌یاند، "ئه‌گه‌ر پڕۆژه‌ى لامه‌ركه‌زى جێبه‌جێنه‌كرێت، دیاره به‌بۆچونى یه‌كێتى ئۆباڵى داهاتوو كه ئه‌م دۆخه به‌مشێوه‌یه بمێنێته‌وه له‌ئه‌ستۆى ئه‌و لایه‌نه‌یه كه جێبه‌جێى ناكات".
سه‌باره‌ت به‌هه‌ڵوێستى یه‌كێتى به‌ڕه‌تكردنه‌وه‌ى ئه‌م پڕۆژه‌یه، مه‌كته‌ب سیاسییه‌كه‌ى یه‌كێتى وتى:"له‌ئه‌گه‌رى جێبه‌جێنه‌كردنى پرۆژه‌ى لامه‌ركه‌زى، ئه‌وه یه‌كێتى دواتر بڕیارى پێویست له‌وباره‌یه‌وه ده‌دات، به‌ڵام پێمانوایه ده‌بێت لامه‌ركه‌زى جێبه‌جێبكرێت، ئه‌گه‌رنا نه خه‌ڵك‌و نه یه‌كێتیش له‌توانایاندا نه‌ماوه".
له‌باره‌ى وه‌ڵامى یه‌كێتیش ڕایگه‌یاند، "تائێستا وه‌ڵامى یه‌كێتى نه‌دراوه‌ته‌وه له‌باره‌ى لامه‌ركه‌زیه‌وه سه‌باره‌ت به‌دوا واده‌ى یه‌كێتیش بۆ ئه‌و پڕۆژه‌یه، له‌نێوان هه‌فته‌یه‌ك بۆ 10 ڕۆژى داهاتوو كۆبونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى ده‌كرێت‌و ئه‌وكات یه‌كێتى هه‌ڵوێستى خۆى ئاشكراده‌كات".
بۆ پرسى گیراوانى سنورى بادینان‌و سزاى دادگاش له‌باره‌یانه‌وه د.میران وتى:"ئه‌وه له‌كۆبونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى به‌دڵنیاییه‌وه قسه‌ى له‌باره‌وه ده‌كرێت".
ش.هـ