شارپرێس:
كۆمپانیای نیسان نەوەی
سێیەمی ئۆتۆمبێلی Qashqai ئاشكرا كرد،
ئۆتۆمبێلەكە لە ڕووی ئابورییانە و لایەنی هونەری و جوانییەوە یەكێك دەبێت لە
باشترین ئۆتۆمبێلەكانی جۆری كروس
ئۆتۆمبێلە نوێیەكە بە
تەواوی شێوەی جیاوازترە لە ئۆتۆمبێلەكانی هەمان مۆدێلی پێش خۆی، دژە پێكدادانەكانی
شێوەیان گۆڕاوە و شێوەیەكی وەرزشییانەی وەرگرتووە
درێژی ئۆتۆمبێلەكە 4
مەتر و 42 سانتیممەترە، بەرزییەكەی 163 سانتیممەتر پانییەكەی 183 سانتیممەتر و
مەودای نێوان تایەكانی 266 سانتیممەترە
كوشنەكانی ئۆتۆمبێلەكە
لە جلدی تایبەت دروستكراوە و تایبەتە بە پێنج سەرنشین، لە ناوەوی ئۆتۆمبێلەكە دوو
شاشەی تێدایە، قەبارەی یەكێك لە شاشەكان 10.8 ئینجە و بە لەمس كار دەكات
ئۆتۆمبێلەكە چەند جۆرێك
بزوێنەری هەیە، بزوێنەرێكی جۆری بەنزینی هەیە بە كێشی 140 ئەسپ، یەكێكی تر بە كێشی
158ئەسپ، بزوێنەرێكی جۆری هەجینیشی هەیە بە كێشی 190 ئەسپ
ئامادەكردن: ڕەنج ڕەسوڵ