ئه‌نتەرمیلان شكستی بەئەی سی میلان هێنا

وەرزش

21/02/2021‌ 239 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

لەچوارچێوەی ڕكابەرێتییەكانی جەولەی 23ی خولی ئیتاڵی، یانەی ئه‌نتەرمیلان‌و ئەی سی میلان لەیاریگای سان سیرۆی نیشتیمانی ئەی سی میلان ڕوبەڕوی یەكتربونەوە.

یانەی ئه‌نتەرمیلان هەر لەگێمی یەكەمەوە بەئاستێكی باش دەستیپێكردو لەگێمی یەكەم توانیی گۆڵێك تۆماربكات، لەگێمی دوەمدا هەوڵەكانی یانەی ئەی سی میلان بۆ تۆماركردنی گۆڵ بێسودبون.

یارییەكە بەئەنجامی 3-0 لەبەرژەوەندی ئه‌نتەرمیلان كۆتاییهات، گۆڵەكان لەلایەن لاوتارۆ مارتینێز دوو گۆڵ‌و گۆڵی سێیەم لەلایەن ڕۆمیۆ لۆكاكۆوە تۆماركرا.

ئامادەكردن: ڕەنج ڕەسوڵ