شارپرێس:
هاندەرانی یانەی ڕیاڵ مەدرید داوا لەفێرناندۆ پێرێسی سەرۆك یانەكە دەكەن، لەوەرزی گواستنەوەی یاریزاناندا، گرێبەست لەگەڵ كیلیان مپاپیو ئیرلینگ هالاند واژۆبكات.
مپاپی فەڕەنسیو یاریزانی پاریس سان جێرمانو هالاندی هۆڵەندیو یاریزانی دۆرتمۆند، هەفتەی ڕابردوو لەخولی پاڵەوانێتی ئەوروپا، سەرنجی زۆرێك لەیانەكانیان بەلای خۆیاندا ڕاكێشا.
ڕیاڵ مەدرید، بەهۆی گەورەبونی تەمەنی یاریزانەكانییەوە، ئاستی بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزیوە بەتایبەتی لەهێڵی هێرشبردن، بۆیە پێویستە یاریزانی نوێ بكڕێت.
ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی نوسیویەتی، ڕیاڵ مەدرید بۆ ئەوەی مپاپی بەدەستبهێنێت پێویستە سەرەتا 36 ملیۆن یۆرۆی باج بدات پاشان 72 ملیۆن یۆرۆی ساڵانە بدات بەیاریزانەكە.
هەروەها بۆ ئەوەی هالاند بەدەستبهێنێت، دەبێت 10 ملیۆن یۆرۆ باجبداتو 18 ملیۆن یۆرۆی ساڵانە بدات، واتا بۆ هەردوو یاریزانەكە 90 ملیۆن یۆرۆ دەكات.
ئەگەر ڕیاڵ مەدرید بۆ هەردوو یاریزانەكە 150 ملیۆن یۆرۆ بدات بەپاریس سان جێرمانو دۆرتمۆند، پارەكە دەگات بە300 ملیۆن یۆرۆ.
ئەگەر گرێبەستەكان بۆ ماوەی شەش ساڵ بن، بڕی پارەی شەش ساڵەكە دەگاتە 552 ملیۆن یۆرۆ، بەهای ئەم گرێبەستانە 300 ملیۆن یۆرۆ دەبێت، واتا كۆی گشتی پارەكە دەگاتە 852 ملیۆن یۆرۆ.
ئامادەكردن: ڕەنج ڕەسوڵ