ڤینگەر گەشبینە بەرامبەر چارەنوسی ئەرسیناڵ

وەرزش

22/02/2021‌ 190 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ئارسەر ڤینگەری ڕاهێنەری پێشوی ئەرسیناڵ، بەهۆی بونی یاریزانی وەك بوكایۆ ساكاو گابرێل مارتینیلی‌و سمیس ڕۆ گەشبینە سەبارەت بەداهاتوی ئەرسیناڵ.

هەرچەندە ئەرسیناڵ لەناوەڕاستی ڕیزبەندی خولی ئیتاڵییە، بەڵام ڤینگەر دەڵێت:"چەند هۆكارێك وام لێدەكات گەشبینبم سەبارەت بەیانەكە".

ڤینگەر دەڵێت:"كاتێك من ڕاهێنەری یانەكە بوم، سمیس ڕۆو بۆكایۆ ساكا لەوێ بون‌و هەمیشە سیستەمێكمان بۆ ڕێكخستنەوەی یاریزانە لاوەكان هەبوو".

هەروەها وتی:"ئەوان بەشێوازی نوێ‌و عەقڵییەتی نوێوە یاریدەكەن، با هیوای باشترینیان بۆ بخوازین‌و من گەشبینم".

ئامادەكردن: ڕەنج ڕەسوڵ