شارپرێس:
چەندین لێکۆڵینەوەیهك ئاماژە بەوەدەکەن کە دەکرێت لەڕێگای هەندێک جۆری پزیشکی جێگرەوەو خواردەمەنیی دیاریکراوەوە ڕێگری لەدەرکەوتنی خانە شێرپەنجەییەکان لەجەستەدا بکرێت کە دواینیان ئەنجامەکانی لەپێگەی پزیشکیی "هێڵس لاین"دا بڵاوکراوەتەوە، بەپێی ئەوە چهند خواردەمەنییەکی دیاریکراو جەستە لەشێرپەنجە دەپارێزێت.
ئهو خواردنانهش ئەمانەی خوارەوەن:
مزرەمەنییەکان
ڕۆژانە خواردنی ١ بۆ ٢ دانە لەمزرەمەنییەکان، مەترسییەکانی توشبون بەشێرپەنجەی گەدەو شێرپەنجەکانی کۆئەندامی هەناسە کەمدەکاتەوە.
پەتاتە
پەتاتەی شیرین بڕێکی زۆر پێکهاتەی دژە ئۆکسێنی تێدایە کە جەستە لەچەندینجۆر شێرپەنجە دەپارێزێت، وەک شێرپەنجەی قۆڵۆنو گەدەو میزڵدان.
شۆربای نیسک
نیسک بەوە جیادەکرێتەوە کە بڕێکی زۆر لەڕیشاڵو پرۆتینو ترشی فولیکو چەندین ڕەگەزیی خۆراکیی گرنگی تێدایە، جگەلەوەی جەستە لەتوشبون بەشێرپەنجە دەپارێزێت، بەتایبەتی شێرپەنجەی کۆئەندامی هەرسو قۆڵۆن.
نۆک
نۆک بڕێکی زۆر ئەو ڕیشاڵانەی تێدایە کە بەکتریای سودبەخشی ناو ڕیخۆڵەکان بەهێزدەکاتو ڕێگری لەدروستبونی هەوکردنەکانی ناو جەستە دەگرن، لەبەرئەوە خواردنی نۆک مەترسیی توشبون بەشێرپەنجەی قۆڵۆنو ڕیخۆڵە کەمدەکەنەوە.
ئامادەکردن: ئاکۆ ئاڵی