شارپرێس:
كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالیو یاریزانی یۆڤانتۆس، پاشئەوەی دوو گۆڵی لەكروتۆنی تۆماركرد، بوو بەیەكەمی ڕیزبەندی گۆڵكارانی ئەم وەرزەی خولی ئیتاڵیا.
لەئێستادا ڕۆناڵدۆ لەخولی ئیتاڵی خاوەنی 18 گۆڵە، بەپلەی دوەم ڕۆمیۆ لۆكاكۆی یاریزانی ئهنتەرمیلان دێتو 17 گۆڵی هەیە، دواتر لویس مۆریلی یاریزانی ئەتلەنتاو ئیبراهیمۆڤیچی یاریزانی ئەی سی میلانو چیرۆ ئیمۆبیلی یاریزانی لازیۆ دێن، هەریەكێكیان خاوەنی 14 گۆڵن.
پاش یارییەكەی شەوی ڕابردوو، ڕۆناڵدۆ وێنەیەكی خۆی یاریزانانی یۆڤانتۆسی لەیاریگای ئەلیانز تۆرینۆ لەتۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام بڵاوكردەوە.
ڕۆناڵدۆ نوسیویەتی:"بردنەوەیەكی گرنگبوو، خۆشحاڵم كە گەیشتم بەم پێگەیە، هاوڕێیانم ئێوەش هەمان شت بكەنو بگەن بەپێگەیەكی بەرز".
ئامادەكردن: ڕەنج ڕەسوڵ