داهاتی فرۆشتنی نەوتی عێراق بۆ مانگی ڕابردوو زیاتر له‌پێنج ملیار دۆلاره‌

عیراق

02/03/2021‌ 558 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

وەزارەتی نەوتی عێراق تێکڕای هەناردەی نەوت‌و داهاتی فرۆشتنه‌كه‌ى بۆ مانگی شوباتی ڕابردوو ئاشکراکردوە، جه‌ختیشیكردۆته‌وه‌، داهاتى نه‌وت بۆ ئه‌و مانگه‌ زیاتره‌ لەپێنج ملیار دۆلارى ئه‌مریكى.


وەزارەتی نەوتی عێراق لەبەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندوە، لەمانگی شوباتدا ٨٢ ملیۆن‌و ٨٧٧ هەزارو ٧٥٧ بەرمیل نەوتی خاویان فرۆشتوە، کە داهاتەکەی گەیشتۆتە ٥ ملیارو ٢٦ هەزارو ٨٠٧ دۆلار.

لەبەشێکی بەیاننامەکەدا هاتوه‌، "تێکڕای هەناردەی نەوتی خاوی مانگی شوبات لەکێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست‌و باشوری عێراق ٧٩ ملیۆن‌و ١٠٥ هەزارو ٣٢٩ بەرمیل بوە، هەروەک لەکێڵگە نەوتییەکانی کەرکویشەوە لەو مانگەدا ٣ ملیۆن‌و ٧٧٢ هەزارو ٤٢٨ بەرمیل هەناردە کراوە".

وەزارەتی نەوتی عێراق ئاماژەی بەوەشکردوە، ڕۆژانە ٢ ملیۆن‌و ٩٦٠ هەزار بەرمیل نەوت هەناردەکراوە کە بەتێکڕایی نرخی هەر بەرمیلێک بە  ٦٠،٣٣٠ دۆلار  فرۆشراوە.

ئامادەکردن: ئاکۆ ئاڵی