شارپرێس:
ئه‌مڕۆ وه‌فدێكى باڵاى حكومیی له‌فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێره‌وه هه‌رێمى كوردستان به‌ره‌و به‌غداى پایته‌ختى عێراق جێده‌هێڵێت.
به‌گوێره‌ى ڕاگه‌یه‌نراوێكى وه‌زاره‌تى بازرگانى‌و پیشه‌سازى حكومه‌تى هه‌رێم، ئه‌مڕۆ وەزیرى بازرگانى و پیشەسازى سەرۆکایەتى شاندێکى وەزارەت دەکات بۆ شارى بەغدا كه بریکارانى وەزارەت بۆ کاروبارى بازرگانى‌و پیشەسازى‌و ڕاوێژکاران‌و به‌ڕێوه‌به‌ره گشتیەکانى وەزارەت یاوه‌رى ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ك ئامانجى ئه‌و سه‌ردانه بۆ شارى به‌غدا ڕونكراوه‌ته‌وه‌و ئاماژه به‌وه‌كراوه، لەو سەردانه سه‌ربارى تاووتوێکردنى سه‌رجه‌م بابەتەکانى پەیوەست بەهەردوو وەزارەتى بازرگانى‌و وەزارەتى پیشەسازى عێراق‌و بەهێزکردنى پەیوەندیەکانى هەردولایەن، هاوكات چه‌ند بابه‌تێكى دیكه‌ش گفتوگۆیان له‌باره‌وه ده‌كرێت.
ئه‌وه‌ش ئاشكراكراوه، زیاتر گفتوگۆكان تایبه‌ت ده‌بن به‌هەماهەنگیکردن لەبوارەکانى شایستە داراییەکان‌و کۆمپانیاکان‌و کارگەکان‌و مۆڵەتەکان‌و دۆزینەوەى چارەسەرى گونجاو بۆ کێشەکانى بەردەم بازرگانان‌و خاوەن کارگەکان لەهەرێمى کوردستان.